رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە، هۆشداری دایە حووسییەکانی یەمەن و ئێران، کە دەست لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور هەڵگرن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "سۆشاڵ ترووس"، لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان، رایگەیاند ئەوان لە هێرشەکان بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو گرووپە چەکدارە یەمەنییە چیدیکە هەڕەشە نابێت بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا.
لەو پەیامەیدا، سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی "حووسییە تیرۆرستەکان، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە دوو هەفتەی رابردوودا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانەوە تێکشکێندراون. زۆر لە چەکدارەکان و سەرکردەکانیان نەماون. ئێمە شەو و رۆژ بەتووندی لێیان دەدەین. ئەو توانایەیان کە بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر هاتووچۆی دەریایی و ناوچەکە بە خێرایی لەنێودەبرێن."
هەروەها دۆناڵد ترەمپ لەدرێژەی پەیامە تووندەکەیدا رایگەیاندووە، "هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو کاتەی چیدی هەڕەشە نابن بۆ سەر ئازادیی هاتووچۆی دەریایی. بژاردەکەی بەردەم حووسییەکان روونە، کۆتایی بە هێرشکردنە سەر کەشتییە ئەمریکییەکان بێنن، ئێمەش کۆتایی بە هێرشەکان دێنین، ئەگینا ئێمە تازە دەستمان پێکردووە و ئازاری راستەقینە هێشتا چاوەڕێی حووسییەکان و ئەوانەی لە ئێران پشتیوانییان دەکەن، دەکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ