جێگری سەرۆكوەزیرانی بولگاریا بۆ رووداو: كۆچی بەلێشاوی كۆچبەران گوشاری گەورەی لەسەر دروستكردووین

 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆكوەزیرانی بولگاریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كۆچی بەلێشاوی كۆچبەران گوشاری گەورەی لەسەر دروستكردوون و گوتی، "داوامان لە یەكێتیی ئەوروپا كردووە بودجەمان بۆ تەرخانبكات بەمەبەستی تووندوتۆڵكردنی سنوورەكانمان."
 
ئاتاناس پێكانۆڤ، جێگری سەرۆكوەزیرانی بولگاریا وەڵامی چەند پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە و لەبارەی کۆچبەرانەوە کە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی وڵاتەکەی گوتی، "یەكێتیی ئەوروپا بڕیاری داوە بودجەمان بۆ تەرخان بکات بۆ تووندوتۆڵكردنی سنوورەكانمان."
 
ئاتاناس پێكانۆڤ لەبارەی کێشە نێوخۆییەکانی وڵاتەکەی بە رووداوی گوت، ئەو کێشانە "ئاستەنگ بوون نەتوانین ببینە ئەندامی شنگن." 
 
لەبارەی بوونە ئەندامیش لە شنگن، جێگری سەرۆكوەزیرانی بولگاریا رایگەیاند، "یەكێتیی ئەوروپا داوای چاكسازی لە سیستمی دادوەرییماندا دەكات." گوتیشی، "هەنگاوی باشمان ناوە بۆ باشكردنی سیستمی دادوەرییمان."