گالەری

31-03-2021
7 Photos
رووداو دیجیتاڵ 
 
نێرگز ئەو گوڵەیە کە مژدەی بەهاری پێیە و هەموو ساڵێک لە سەرەتاکانی وەرزی بەهار سەوز دەبێت، لە باخچەی گرینویچی بەریتانیا ئەو گوڵە روواوە، خەڵکیش لە نزیکییەوە چێژ لە بۆن و دیمەنەکەی وەردەگرن.
 
نێرگز رووەکێکی گوڵدارە کە گوڵەکەی بۆنێکی خۆشی ھەیە، بەگشتی لە ناوچە سارد و شاخاوییەکاندا دەڕوێت و گەورە دەبێت. جوانی و بۆنخۆشیی گوڵەکە بووەتە هۆی ئەوەی کە لەنێو خەڵک جێگەیەکی تایبەتی هەبێت.
 
دوای ئەوەی رێکارەکانی سێیەم قەدەخەی هاتووچۆ لە بەریتانیا کەمکرایەوە، حکومەتی وڵاتەکە لە رێنوێنییە نوێیەکانیدا رێگە بە گرووپی شەش کەسی دەدات کە پێكەوە بچنە دەرەوە.