بۆ یەکەمجار لە تونس وێنەی پزیشکێک لەسەر پارە چاپکرا

01-04-2020
دیدە فەریدوون
پزیشکان لە جیهاندا لە ریزی پێشەوەی شەڕی کۆرۆنادان
پزیشکان لە جیهاندا لە ریزی پێشەوەی شەڕی کۆرۆنادان
نیشانەکردن تونس کۆرۆنا دراو
A+ A-
 
 
 
رووداو - هەولێر

لە تونس لە باکووری ئەفریقیا، حکومەت بۆ رێزگرتن لە پزیشک و کارمەندان کە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، بۆ یەکەمجار وێنەی پزیشکێکی خستە سەر دراوەکەی.
 
حکومەتی تونس لەڕێگەی بانکی ناوەندییەوە دراوێکی تایبەت بە وێنەی دکتۆرە تەوحیدە بن شێخەوە چاپ دەکات و بڕیاری چاپکردنەکە لە 27ـی ئەم مانگەوە دەرچووە، بەڵام تەوحیدە بن شێخ کێیە؟
 
تەوحیدە بن شێخ ساڵی 1909 لە تونس لە دایکبووە، کۆلیژی پزیشکیی لە پاریس تەواو کردووە. دیپلۆمی لە فیزیا، کیمیا و بایۆلۆجیدا هەبووە.  لە گۆڤاری "لەیلا" نووسەر بووە و ساڵی 2010 کۆچی دواییکردووە.
 
تونس لەنێو وڵاتانی ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش یەکەم وڵاتە وێنەی پزیشکێک بخاتە سەر دراوەکەی، بەڵام  سووریا وێنەی ژن هەبووە لەسەر دراوی، بۆ نموونە سووریا وێنەی شاژن زنوبیای لەسەر دراوی 500 لیرەیی داناوە.
 
 لە فلیپین لە ئاسیا لەسەر دراوی 500 پێزۆیی وێنەی سیناتۆر بینینیو دانراوە. لە تورکیا لەسەر 50 لیرەیی فاتیمە ئەتاتورک دانراوە . لە مەکسیک وێنەی فرێدا کاهلو لەسەر دراوی 500 پێزۆییە.  لە ئەرجەنتین وێنەی ئەیڤا بیرۆن خراوەتە سەر 20 پێزۆیی و لە نیوزلاند جگە لە وێنەی شاژنە ئەلیزابێس لەسەر 20 دۆلاری، وێنەی کیت شینارد لەسەر 10 دۆلاری دانراوە.
 
هاوکات لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئیسرائیل وێنەی نراشێل بلوفشتاین خراوەتە سەر 20 شیکڵ و بۆ 100 شیکڵیش وێنەی نووسەر و ئەدیب لیا کۆڵدبێرگ .
 
لە ئەوروپا لە سوێد وێنەی سیلما لاجێرلۆڤ لەسەر 20 کۆرۆنی هەیە و جینی لیندیش لەسەر 50 کرۆنی. لە ئوسترالیا وێنەی ماری جیلمۆر لەسەر دراوی پێنج دۆلاری دانراوە و وێنەی ماری ریبیش لەسەر 10 دۆلاری.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە