رایان كرۆكەر: كشانەوەی ئەمریكا كێشەكانی عێراقی گەورەتر كرد
رووداو - واشنتن
دامەزراوەی ئەتلانتیک لە واشنتن سەبارەت بە داهاتووی عێراق پانێلێکی رێکخست و رایان کرۆکەر، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە بەغدا و 25 شارەزای نێودەوڵەتی لەو بارەیە رایان گۆڕییەوە.
بەشداران لە بارەی ئایندەی عێراقەوە ئاڵۆزی و ناڕوونی بەدیدەکەن، بەڵام سەرنجی زۆر لەسەر ئەوەیە پاش لەنێوچوونی داعش چۆن مامەڵە دەکرێت لەگەڵ دۆخی عێراق و زامنی ئایندەیەکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەی. بڕیارە لەسەر ئەو پرسە راپۆرتێک بدرێتە لایەنە پەیوەندارەکان، رایان کرۆکەر دەڵێت "ئەمریکا سەرەتا زۆر بەچڕی لە نیو عێراقدا رۆڵی هەبوو بەڵام هێواش هێواش کشایەوە، بەوەش گرفتەکان گەورەتر بوون".
جۆن هه‌نتسمان، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تلانتیك كاونسڵ رایگەیاند، گرنگترین ئه‌و بوارانه‌ی لیژنه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن:
- داهاتووی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
- بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان
- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان
- چاككردنه‌وه‌ی باردۆخی سوننه‌كانی عێراق
- دروستكردنی حكومهتدارییهكی كاریگه‌ر
- چاككردنی ئابووریی عێراق
- دووباره دروستكردنه‌وه‌ی سنووره‌كان له نێوان عێراق و هێزه هه‌رێمیه‌كان
رایان كرۆكه‌ر پێیوایه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ره‌تادا زۆر به چڕوپڕی سه‌رقاڵی عێراق بوو، به‌ڵام ئه‌و چڕوپڕییه ورده ورده كاڵ بوویه‌وه.
رایان كرۆكه‌ر، كە باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا بوو لە بەغدا دەڵێت "لەماوه‌ی مانگی رابردوودا ئه‌ندامانی لیژنه‌كه سه‌ردانی عێراق و باشووری كوردستانیان كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه‌كاندا گفتوگۆیان ئه‌نجامداوه".