راپرسییەک: پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە دەبێت

31-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەمتر لە مانگێگ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوە. بەگوێرەی نوێترین راپرسی، پارتی کریستیان دیموکرات براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە دەبێت. 
 
رۆژی هەینی، 31ـی کانوونی دووەمی 2025، پەیمانگەی چارەسەری نوێی کۆمەڵایەتی ئەڵمانیا(INSA) نوێترین راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە رۆژی 23ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
 
پەیمانگەگە رۆژی 30ـی ئەم مانگە راپرسییەکەی لەنێو هەزار و یەک کەس لە تەواوی ئەڵمانیا ئەنجام داوە.
 
بەگوێرەی راپرسییەکە، پارتی سۆشیال دیموکرات بەراورد بە راپرسییەکەی پێشوو کە لە 13ـی ئەم مانگە پەیمانگەکە کردوویەتی، 1.5 خاڵ دەنگەکانی زیادیکردووە، چونکە لە دوایین راپرسی، 15.5٪ـی دەنگەکانی بردبووەوە.
 
هەروەها پارتی کریستییان دیموکرات، کە لە راپرسییەکی پێشوودا 30٪ـی دەنگەکانی بردبوویەوە، دەنگەکانی بۆ 29٪ کەمیکردووە.
 
هەر لە راپرسییەکەدا پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (AFD) وەک دووەمین بەهێزترین پارتی ئەڵمانیا ماوەتەوە و ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت، 22٪ـی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.
 
پارتی سەوزیش دەنگەکانیان بە رێژەی 0.5٪ بەراورد بە راپرسییەکەی پێشوو زیادی کردووە و 13٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا رۆژی 23ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت؛ 60 ملیۆن کەس مافی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەیان هەیە و 736 ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا ناسراو بە "بوندستاگ" هەڵدەبژێرن.
 
رۆژی 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا لە گوتارێکدا رایگەیاند: "21ـەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 23ـی شوباتی داهاتوو دەکرێت".
 
هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکەوە دوای ئەوە هات، رۆژی 16ـی هەمان مانگ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا شکستیهێنا لەوەی زۆرینەی پەرلەمانی بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی وڵاتەکەی کۆبکاتەوە.
 
پرسی کۆچبەری یەکێکە لە پرسە یەکلاییکەرەوەکانی ئەڵمانیا. بە گوێرەی دوایین راپرسی میدیای ئەو وڵاتە، دوو لەسەر سێی هاووڵاتییانی ئەڵمانیا پاڵپشتی تووندکردنی سنوورەکان بەرامبەر کۆچبەران و پاڵپشتی دیپۆرتکردنەوەیان دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی هێرشەکە.

زانیاری لەبارەی هێرشکارەکەی ئەڵمانیا کە بە ئۆتۆمبێل دوو کەسی کوشت

لە ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو قەرەباڵخییەکدا کرد. بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11ـی دیکە برینداربوون. پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە تەمەنی 40 ساڵ بووە.