دادگا سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانباری تەقینەوەکەی بۆستن دەردەكات


رووداو - ئاژانسەكان

ویلایەتە یەكگرتو‌وەكانی ئەمریكا داوای لەسێدارەدانی جەوهەر سارنایف دەكات، ئەو كەسەی تاوانباركراوە بە دەستهەبوون لە بە تەقینەوەكەی ماراتۆنی بۆستن.

ئێرك هۆڵدەر، وەزیری دادی ویلایەتە یەكگرتو‌وەكانی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "جۆری ئەنجامدانی ئەم كارە، واتە ئەم بۆمبڕێژییە لە سەپاندنی بڕیاری لەسێدارەداندا رۆڵێكی گرینگی هەبووە".

دوای ئەوەی كە لە رۆژی ماراتۆنی بۆستندا جەوهەر سارنایف-ی تەمەن 20 ساڵان و براكەی بۆمبێكیان تەقاندەوە، دوای ئەنجامدانی ئەو كارە لەگەڵ براكەی ویستو‌ویانە هەڵبێن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیركراون، دوای گرتنیان و لە لێكۆڵینەوەكانی دادگا دەركەوتو‌وە تا ئێستا تاوانبارە بە ئەنجامدانی 30 تاوانی جۆراوجۆر، كە بۆ 17 تاوانیان دەبێت سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگانەی كە لە دژی هەبوون، ئەو دەیگووت كە بێتاوانە.

 یەكێكی دیكە لە تاوانبارانی ئەم بابەتە، تەیمورلەنگ سانایریفی  برایەتی، كە كاژێرێك پاش تەقینەوەكە لە رووبەڕووبو‌ونەوەكانی دژی پۆلیسدا كوژرا.
سەرەڕای ئەوەی كە لە ساڵی 1988 لە گۆڕینی یاساكانی فیدراڵدا، حوكمی لەسێدارەدان رێگەی پێدرا لەو وڵاتەدا، نزیكەی 70 كەس حوكمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا، كە تەنها سێ لەم حوكمانە جێبەجێكراون.

لە  ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە ماراتۆنی بۆستن لە 5ی نیسانی 2013 ، 3 كەس كوژران و 264 كەسی دیكەش بریندار بوون . كاژێرێك دوای تەقینەوەكە یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیركرا و یەكێكی دیكەشیان لە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسدا كوژرا.