گەورەترین مزگەوتی پاکستان بێ گومەزە

30-12-2023
نیاز مستەفا
مزگەوتی فەیسەڵ لە شاری ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان
مزگەوتی فەیسەڵ لە شاری ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان
نیشانەکردن مزگەوت پاکستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەورەترین مزگەوتی پاکستان ئەگەر منارەکانی نەبوونایە ئەستەم بوو بتزانیایە مزگەوتە. مزگەوتی فەیسەڵ لە شاری ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستانە و گومەزی نییە، بە دیزایین و رووبەرە گەورەکەی لە مزگەوتەکانی دیکە جیادەکرێتەوە. 
 
جەهانگیر خان شێرپۆ، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی هەرێمی تەلارسازی ئاسیا لەبارەی مزگەوتەکەوە دەڵێ "بە پێچەوانەی زۆربەی مزگەوتەکان کە باڵەخانەیەکن و منارە و گومەزیان هەیە، باڵەخانەی مزگەوتی فەیسەڵ لەسەر شێوەی گومەزە؛ ئەوەش نوێگەرییەکی زۆر سەرنجڕاکێشە. مزگەوتەکە مانایەکی زۆری بۆ شارەکەمان هەیە."
 
ناوی مزگەوتەکە فەیسەڵە کە سێیەم شای سعودیە بووە. مزگەوتی فەیسەڵ یەکەم گەورەترین مزگەوتی پاکستان و پێنجەم گەورەترین مزگەوتی جیهانە، لە ساڵی 1976 لەسەر رووبەری 130 هەزار مەتر دووجا دەست بە دروستکردنی کرا و دوای 10 ساڵ تەواو کرا.
 
تێچووی دروستکردنی مزگەوتەکە، کە توانای لەخۆگرتنی 300 هەزار کەسی هەیە، 45 ملیۆن دۆلار بوو. 
 
محەممەد عەزاز، گەشتیارە و سەردانی مزگەوتەکەی کردووە، دەڵێ "راستییەکەی مزگەوتی فەیسەڵ مزگەوتێکی سیمبوولییە و لە منداڵیدا لەبارەیەوە دەمخوێندەوە. مزگەوتەکەم تەنیا لە وێنەی کەسوکارمدا بینیبوو. کاتێک دێیتە ئێرە، سەرسام دەبیت بە جوانییەکەی."
 
مزگەوتی فەیسەڵ لەلایەن ڤیدات دالۆکای، تەلارساز کە لە شاری خارپێتی باکووری کوردستان لە ساڵی 1927دا لە دایکبووە، دیزایینکراوە؛ بەهۆی دیزایینکردنی مزگەوتەکەشەوە، چەند خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بردووەتەوە.
 
ئەمڕۆ، مزگەوتی فەیسەڵ بۆ سیمبوولێک لە دیزایینی سەردەم گۆڕدراوە، لە وڵاتێکدا کە زۆربەی 231 ملیۆن دانیشتووانەکەی موسڵمانن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.