هێنری کێسنجەر لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
هێنری کێسنجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە کەنێتیکەت کۆچی دواییکرد.
کەسوکارەکەی کێسنجەر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (بەکاتی هەولێر) هەواڵی کۆچی دوایی کێسنجەریان بڵاوکردەوە، بەڵام هۆکاری گیانلەدەستدانیان رانەگەیاندووە.
کێسنجەر ئەو سیاسەتڤانە بوو کە لە یەککاتدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا و سەرکۆنەشیان دەکرد بەوەی کە "تاوانباری جەنگە."
بڕیارە ئەو دیپلۆماتە ئەمریکییە لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە نیویۆرک بە خاک بسپێردرێت.
جگە لەوەی لەماوەی دوو سەرۆکایەتیی ئەمریکادا پۆستی باڵای هەبووە، کێسنجەر زۆربەی کات بەشداری لە کۆبوونەوەکانی نێو کۆشکی سپی کردووە. چەندین کتێبیشی لەبارەی شێوازی سەرکردایەتیکردن نووسیوە.
کێسنجەر لە 27ـی ئایاری 1923 لە ئەڵمانیا لە ماڵباتێکی جوو لەدایک بووە و رزگاربوویەکی دەستی نازییەکانە. لە ساڵانی 1973 بۆ 1977 لە سەردەمی هەردوو سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ریچارد نیکسن و جێراڵد فۆرد وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە.
ئەو بەوە ناسراوە کە دەستی هەبووە لەوەی ئەمریکا بەڕووی چیندا بکرێتەوە، هەروەها سەرپەرشتیی دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤێت لە سەردەمی جەنگی سارددا کردووە. کێسنجەر بە ئەندازیاری فراوانبوون و بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل و رێککەوتننامەی پاریسیش لەگەڵ ڤێتنام دەبینرێت.
لە تەممووزی 2023، کێسینجەر بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سەردانی چینی کرد و لەگەڵ شی جین پینگی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە کە ئەوە دوایین سەردانی دەرەکیی ئەو سیاسەتڤانە بوو.
لە ساڵی 1973 ناوبراو خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێدرا بەهۆی ئەو رۆڵەی هەیبوو لە رێککەوتن لەگەڵ ڤێتنام و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەو وڵاتە. هەروەها بە ئەندازیاری رێککەوتنامەی جەزائیر لە ساڵی 1975 ناسراوە کە بە هۆکاری سەرەکیی هەرەسهێنانی شۆڕشی کورد دەبینرێت لەو کاتەدا.
کێسنجەر لە تەمەنی 15 ساڵیدا لەگەڵ ماڵباتەکەی روودەکەنە ئەمریکا و لە ساڵی 1943 بووە هاووڵاتیی ئەمریکی، لە جەنگی جیهانیی دووەم لە سوپای ئەمریکا خزمەتی کردووە و دواتر لە زانکۆی هارڤارد خوێندووەیەتی و ماستەری لە زانستە سیاسییەکان تەواو کردووە.
پێش ئەوەی ببێتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کێسنجەر لە ساڵانی 1969 بۆ 1973 راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بووە.