گالەری

30-11-2015
14 Photos
ستاره سالاری

رووداو - AFP 

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 30-11-2015،  باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە كۆنفرانسی لووتكەی کەشوهەوا گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

ئۆباما، دوای گەیشتنی بۆ پاریس لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا و ئان ئیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس، سەردانی کافێی باتاکلانیان کرد، ئەو کافێیەی لە شەوی هەینیی 13ی تشرینی دووەم لەگەڵ چەند شوێنێکی دیکە لەلایەن داعشەوە هێرشیان کرایە سەر و چەندین کەس تێیدا کوژران.

 ئۆباما بە دانانی گوڵ لە شوێنی رووداوەکە، رێزی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو رووداوە دەربڕی.