جیهان
ئۆتۆمبێلێک بە وەرگەڕاوی لەنێو قوڕ و لیتەی دوای لافاو لە شەقامێکی کاتماندوو کەوتووە، وێنە: PRAKASH MATHEMA / AFP
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی نیپاڵ دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی وڵاتەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 193 کەس بەرزبووەوە؛ هەروەها 31 کەس بێسەروشوێنن و 96 کەسی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر لەنیوەی قوربانییەکان لە سنووری شاری کاتماندووی پایتەختی وڵاتەکەن.
بەرپرسانی وڵاتەکە دەڵێن، تەرمی زیاتر لە 35 کەسیان لەنێو سێ پاس و ئۆتۆمبێل لە نزیک شاری کاتماندوو دەرهێناوە، ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی گیرانی رێگەکانەوە سەرنشینەکانیان خەوتبوون و چەند بەردێک بەهۆی داڕووخانی شاخەوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون.
ریشی رام، گوتەبێژی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە دەڵێت، "سەرنجمان لەسەر رزگارکردنی ئەوانەیە لە رێگە سەرەکییەکان گیریان خواردووە"؛ ئاماژەی بەوەش کرد، لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 4 هەزار کەسیان رزگارکردووە.
بەرپرسان دەڵێن، سێ رێگەی سەرەکی کە پایتەخت بە شارەکانی دیکە دەبەستنەوە، داخراون.
کارەبا و ئینتەرنێت لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە پچڕاون و حکومەت داخستنی قوتابخانە و زانکۆکانی راگەیاندووە.
بارینی بارانی بەخوڕ لەو وڵاتە رۆژی هەینی دەستی پێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ