پیاوێکی ئیندۆنیزی سێ ساڵە چیمەنتۆ دەخوات؛ 'تامی چا و قاوە دەدات'

30-09-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
پیاوێکی ئیندۆنیزی سێ ساڵە چیمەنتۆ دەخوات
پیاوێکی ئیندۆنیزی سێ ساڵە چیمەنتۆ دەخوات
نیشانەکردن ئیندۆنیزیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەندێک کەس، لەماوەی ژیانیاندا کاری وا دەکەن خەڵک تووشی سەرسوڕمان دەکەن، یەک لەوانە حارس داینگ، هاووڵاتییەکی ئیندۆنیزییە کە ماوەی سێ ساڵە، رۆژانە چیمەنتۆ دەخوات.
 
حارس داینگ، باسی هۆکاری چیمەنتۆخواردن دەکات و دەڵێت، "چیمەنتۆ دەخۆم، چونکە کارەکەم لەنێو چیمەنتۆدایە. لەنێو باڵەخانەکاندا کاردەکەم کە هەمووی تۆز و خۆڵی چیمەنتۆیە."
 
حارس کاتێک دەیەوێت مۆزێک بخوات، سەرەتا لە چیمەنتۆی هەڵدێنێت، دواتر دەیخوات، لەسەر ئەم کارەی خەڵک سەرزەنشتی دەکەن و بە ناتەواو ناوی دەبەن، هەندێکیش سەریان لەوە سووڕماوە، کە بۆچی خواردنی چیمەنتۆ هیچی لێناکات. 
 
خواردنی چیمەنتۆ لەلایەن حارس داینگەوە مشتومڕی لای خەڵکی ناوچەکەی دروست کردووە، هەندێک دەڵێن، رەنگە کوالێتیی چیمەنتۆکە خراپ بێت، بۆیە تەندروستیی تێک نادات. 
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی چیمەنتۆ بە مادەیەکی ژەهراوی مەترسیدار دادەنێت، کە خواردنی دەبێتە هۆی سووتاندنی لێو، زار، قورگ، گەدە و ریخۆڵە.
 
حارس داینگ، لەسەر چێژبینین لە خواردنی چیمەنتۆ، دەڵێت، "چیمەنتۆ بۆ من تامی قاوە و چا و ئاوی هەیە. خواردنێکی ئاساییە بەلای منەوە، جیاوازی چییە لەنێو چیمەنتۆ کار بکەیت یان چیمەنتۆ بخۆیت؟"
 
لە باسکردنی چیرۆکی چیمەنتۆ خواردنەکەی، هاووڵاتییە ئیندۆنیزییەکە دەڵێت، "لە 2021ـدا کە لەکۆگایەکی چیمەنتۆ کارم دەکرد، فێری ئەمە بووم. رۆژانە تۆز و خۆڵی چیمەنتۆم هەڵدەکێشا. لە خوا پاڕامەوە چیمەنتۆ کارم تێنەکات. تۆزێکم لەگەڵ ئاو خواردەوە. ئیدی لە دوای ئەو رۆژەوە زوو زوو دەیخۆم."
 
رۆژانە کرێکارە هاوپیشەکانی کاتێک دێنە سەر کار، پێش هەموو شتێک سەیری حارس دەکەن بزانن ئاخۆ لە ژیاندا ماوە؟ دەبینن حارس نەک هەر لە ژیاندا ماوە، بەڵکو لە چیمەنتۆخواردنیش بەردەوامە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.