چێشتخانەیەک لە کینیا رۆبۆت بۆ کەمکردنەوەی خزمەتکردنی میوانەکانی بەکاردەهێندرێت


رووداو دیجیتاڵ 

لە رێستورانتێکی شارۆی نایرۆبی پایتەختی کینیا، خزمەتگوزارییەکانیان خستووەتە ئەستۆی سێ رۆبۆت. کڕیاران سەرسامن بەو هەنگاوە لە وڵاتەکەیان. 
 
پاکسۆن چیگە، سەردانیکاری رێستۆرانتەکەیە و ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو هەنگاوە "شتێکی جیاوازە، چونکە لێرە لە کینیا هیچ شتێکی لەو بابەتەم نەبینیوە. ئەمە بیرۆکەیەکی باشی خاوەنەکەیەتی." 
 
رۆبۆتەکان زیاتر لە کۆتایی هەفتەکاندا بەکاردەهێندرێن، چونکە زۆرترین گوشار لەسەر چێشتخانەکەیە. بەشێک لە خەڵکی وڵاتەکە دەترسن ئەو رۆبۆتانە بۆ کار جێگە بە مرۆڤ لەق بکەن.
 
ئیدس ئۆوانگ، راوێژکاری بواری میواندارییە و دەڵێت: "کڕیارمان هەن کە خزمەتکردنیان لەلایەن رۆبۆتەوە لەلا پەسندە، هەشمانە مرۆڤ. ئەم هەنگاوە نابێتە هۆی مەترسی لەسەر کاری خەڵک، چونکە سرووشتی میوانداری لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت."
 
کڕیاران بە سکانکردنی کۆد داواکارییەکانیان پێشکێش دەکەن. کاتێک ئامادە بوو، کەسێک دەیداتە رۆبۆتەکە کە بە سۆفتوێرێک کۆنترۆڵکراوە، ئەویش دەیگەیێنێتە ئەو مێزەی بۆی دیاریکراوە.