رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە نێو کۆنگرەی پارتی جەماعەی عولەمای ئیسلامی لە باکووری رۆژئاوای پاکستان، تائێستا لانیکەم 40 کەس کوژراون و سەتانی دیکەش بریندارن.
رۆژی یەکشەممە 30ی تەممووزی 2023، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە نێو کۆنگرەی پارتی جەماعەی عولەمای ئیسلامیی پاکستانی لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، لانیکەم 40 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندارن.
دوای تەقینەوەکە، پۆلیس چووە ناوچەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئەو پارێزگایە لەگەڵ ئەفغانستان هاوسنوورە و ژمارەیەک لەوانەی برینەکانیان سەختە بە هێلیکۆپتەر گەیێندرانە نەخۆشخانە. تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بە گوێرەی بەشێک لە میدیاکان، ئامانج لە هێرشەکە مەولانا فازل رەحمان، سەرۆکی ئەو پارتە بووە کە بە یەکێک لەو کەسایەتییە پاکستانییانە دەبینرێت پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان هەیە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکە، مەولانا فازل رەحمان زیانی پێنەگەیشت، بەڵام بەرپرسی پارێزگای خەیبەر پختونخوای ئەو پارتە یەکێک لە کوژراوەکانە.
ئەو ناوچەیە بە پێگەیەکی بەهێزی پارتە ئیسلامییەکان و گرووپە چەکدارەکان ناسراوە و لە ساڵانی رابردوویشدا سوپای پاکستانی چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیە ئەنجامداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ