لە یەک ساڵدا لەدایکبوون لە چیک بەڕێژەی 10٪ دابەزیوە

30-07-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن لەدایکبوون چیک زانکۆی پەڵاچکی چیکی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ   

لە هەر پێنج هاوژین لە چیک، یەکێکیان کێشەی منداڵ خستنەوەی هەیە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی ساڵی رابردوو، بەراورد بە ساڵی 2021، لەدایکبوونی منداڵ لە وڵاتە بە رێژەی 10٪ کەمببێتەوە. 
 
بەگوێرەی نوێترین داتا کە دەستەی ئاماری چیک بڵاویکردووەتەوە، ساڵی 2022 منداڵبوون لە چیک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، بۆیە هۆشداری لە کاریگەرییەکانی دەدرێت. 
 
ئامارەکانی ساڵی رابردوو ئەوە دەردەخەن 99 هەزار و 834 منداڵ لەو ساڵەدا لەدایکبوون، لەکاتێکدا ساڵی 2021 نزیکەی 111 هەزار منداڵ لەدایکببوون. بەگوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی 2004ـوە لەدایکبوونی منداڵ ئەوەندەی ساڵی رابردوو کەم تۆمارنەکراوە. 
 
ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو ژمارەی ئەو کەسانەی لە چیک ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە بەراورد بە ساڵی 2021 بەرزبووەتەوە. ساڵی رابردوو 54 هەزار و 500 کەس لە چیک ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە و، لە ساڵی 2021ـدا 46 هەزار و 778 کەس ژیانی هاوژینییان پێکهێنابوو. 
 
کەمی لەدایکبوون، کاریگەری لەسەر ژمارەی دانیشتووانی چیک هەبووە. ساڵی رابردوو، ژمارەی دانیشتووانی چیک 16 هەزار و 700 کەس زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021 دا ژمارەی دانیشتوان 21 هەزار و 900 کەس لەو وڵاتە زیادیکردووە. 
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی چیک، لە 10 ملیۆن و 500 هەزار دانیشتووانی وڵاتەکە، دوو ملیۆن و 200 هەزاریان تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵییە، کە دەکاتە 20.9٪ـی دانیشتووانی وڵاتەکە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وردەکاریی ئاڵۆزییەکانی نێو حکومەتی ئەڵمانیا

دۆخی حکومەتی ئەڵمانیا ناسەقامگیرە و شۆڵتز لەبەردەم دوو بژارەدایە

راوێژکاری ئەڵمانیا بڕیاری دوورخستنەوەی وەزیری دارایی دا کە هاوکات سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازادی میانڕۆی راستڕۆیە، ئەوەش کاردانەوەی پارتەکەی بەدواداهات