بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر مۆسکۆ

30-07-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
کاریگەریی یەکێک لە درۆنەکان لەسەر باڵەخانەکە
کاریگەریی یەکێک لە درۆنەکان لەسەر باڵەخانەکە
نیشانەکردن ئۆکراینا رووسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایانگەیاند، بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر مۆسکۆ و بۆ ماوەیەکی کاتی فڕۆکەخانەی شارەکە لەکارکەوت. 
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 30ـی تەممووزی 2023) وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، سێ درۆنی "ئۆکراینی" تێکشکێندراون کە ئاراستەی مۆسکۆی پایتەخت کراون. 
 
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، "یەکێک لە درۆنەکان لە دەوروبەری مۆسکۆ خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە، دوو درۆنیش لە نزیک مۆسکۆ خۆیان کێشاوە بە باڵەخانەیەکی چۆڵ و بەو هۆیەوە ئاگر لە باڵەخانە کەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە."
 
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، هێرشەکەیان بە "هێرشی تیرۆریستی" ناوبرد و لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێن: "هەوڵە تیرۆریستییەکەی رژێمی کیێڤ بۆ سەر شاری مۆسکۆ، پووچەڵکرایەوە."
 
میدیاکانی رووسیا رایانگەیاندووە، فڕۆکەخانەی مۆسکۆ بۆ ماوەی کاژێرێک کارەکانی وەستاوە. 
 
هێرشە درۆنییەکانی سەر مۆسکۆ دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند مانگێکە هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا دژی رووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی دەستیپێکردووە. 
 
رۆژی هەینی، 28ـی تەممووزی 2023، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایانگەیاند، دوو درۆنیان لە شاری رۆستۆڤ لە باشووری وڵاتەکەیان لەسەر سنووری ئۆکراینا خستووەتە خوارەوە، کە بوونەتە هۆی برینداربوونی 16 هاووڵاتیی رووسی. 
 
لە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینادا هەردوولا بە بەکارهێنانی درۆن هەوڵیانداوە زیان بە ژێرخانەکانی یەکتری بگەیێنن و دوژمنی پێ بکەنە ئامانج. 
 
رۆژی 3-4-2023، کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملن) رایگەیاند، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراویان بەسەر کۆشکەکەوە خستوونەتە خوارەوە، کە بە گوتەی خۆی، ئامانج لێیان کوشتنی ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بووە، بەڵام ئۆکراینا تۆمەتەکانی رەتکردەوە. 
 
شەڕی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا لە مانگی شوباتی 2022 دەستیپێکرد و بەگوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەستپێکی شەڕەکەوە تاوەکو 18ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، نۆ هەزار و 83 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و 15 هەزار و 779 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی F18ـی سەر بە هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا

ئەمریکا "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە

سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانیان "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەیان لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا کورسیی فڕۆکەوانەکانی فڕێدراونەتە دەرەوە و بە رزگاریان بووە.