ترەمپ داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێی وایە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەڕێگەی پۆستەوە "شەرمەزارییەکی گەورە" دەبێت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان. لەڕێگەی پرسیارکردنەوە، داوا دەکات کە هەڵبژاردن دوابخرێت تاوەکو خەڵکی بە "سەلامەتی و ئارامی" دەتوانن دەنگ بدەن.
لە تویتێکدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، بە دەنگدان لەڕێگەی پۆستەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 2020 دەبێتە ناڕوونترین و پڕ خروقاتترین هەڵبژاردن لە مێژوودا.
ترەمپ داواش دەکات، هەڵبژاردنەکان دوابخرێت تاوەکو خەڵکی دەتوانن "بەتەواوی، سەلامەتی و ئارامی" دەنگ بدەن.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دژی دەنگدانە بەشێوەی ئۆنلاین یان لە رێگەی پۆستەوە و دەڵێت، "قبووڵنەکراوە".
ترەمپ هەرچەندە هیچ بەڵگەیەکی نەخستووەتەڕوو، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات، دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە دەبێتەهۆی ئاسانکاری بۆ وڵاتانی بیانی تاوەکو زیاتر دەستوەردان بکەن لە هەڵبژاردنەکە.
لە سەرەتای ئەم مانگە، شەش ویلایەتی ئەمریکا پلانیان دانابوو بۆ ئەوەی دەنگدان لەڕێگەی پۆستەوە بۆ هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی ئەمساڵ رابگرن ئەوانیش. کالیفۆڕنیا، ئوتا، هاوای، کۆلۆرادۆ، ئۆریگۆن و واشنتن.
بەشێک لە رەخنەگرانی دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە ئاماژە بەوە دەکەن، خاڵی لاوازی ئەو دەنگدانە ئەوەیە خەڵکی دەتوانن زیاتر لە جارێک دەنگ بدەن. ترەمپ لە گوتەکانی پێشوویدا لەبارەی ئەو جۆرە دەنگدانە ئاماژەی بەوە کردبوو "دەکرێت هەزاران هەزار کەس لە ژووری میوانی ماڵێکدا دابنیشن و کارتەکانی دەنگدان واژۆ بکەن".

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 3ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە بەربژێری دیکە هەن هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی دەنگ دەدەن، بەڵام کێبڕکێی سەرەکی لەنێوان ترەمپ و جۆ بایدنە.