لە فەرەنسا هێرش کرایە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان؛ کوژراو و بریندار هەن

30-06-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چەند چەکدارێک لە باکووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا هێرشیانکردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان و تەقەی هەڕەمەکییان کرد. پۆلیس دەڵێت، کەسێک کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندارن.
 
رۆژی یەکشەممە (30-06-2024) پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، چەند چەکدارێکی دەمامکدار بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (دوای نیوەشەوی رابردوو) لە شاری سیۆنڤیل هەڵیانکوتاوەتە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان و تەقەی هەڕەمەکییان کردووە.
 
پۆلیس دەڵێ لە ئەنجامی هێرشەکە، "کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکە برینداربوون، کە برینی دووانیان سەختە."
 
هۆڵەکە ناوی پاڵاسی عەدەنە، بە گوتەی پۆلیس لە کاتی هێرشەکەدا نزیکەی 100 کەسی تێدابووە و لەو کاتەدا خەریکی ئاهەنگگێڕان بوون. "چەکدارەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو هەڵیانکوتاوەتە سەر هۆڵەکە و تەقەیان کردووە."
 
پۆلیس هێشتا تەقەکەرەکانی دەستگیرنەکردووە، راشیگەیاند "لەدوای هێرشەکە رایانکردووە. گومان دەکەین هێرشەکە پەیوەندیی بە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە هەبووبێت. ئەوەی کە کراوەتە ئامانج ئاهەنگەکە نییە، بەڵکو چەند کەسێکی نێو هۆڵەکەن."
 
سێ شایەتحاڵ قسەیان بۆ پۆلیس کردووە و گوتوویانە "چووینە دەرەوە جگەرە بکێشین، بینیمان چەند چەکدارێک بەرەو روومان هاتن و بە ئاراستەی هۆڵەکە، دەستیان بە تەقەکردن کرد."
 
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موئەیەد عەبدولڕەحمان

دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد

دکتۆر موئەیەد عەبدولرەحمان قوچی، دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی دەستەی گشتیی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان لە کەنەدا کۆچی دواییکرد و رۆژی چوارشەممە لە هەولێر کۆڕێکی ماتەمینی بۆ رێکدەخرێ.