پارتی چاکسازیی بەریتانیا سێ بەربژێری خۆی لەسەر 'کۆمێنتی نەشیاو' دەردەکات

30-06-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پارتی چاکسازیی بەریتانیا کە پارتێکی راستڕۆیە رایدەگەیێنێت، چی دیکە پشتگیری لە سێ بەربژێری خۆی ناکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو سێ بەربژێرە لێدوانی نەشیاویان داوە.
 
رۆژی 04-07-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و پارتی چاکسازی لە پارتە بەشداربووەکانە و نایجڵ فەراج سەرکردایەتی دەکات.
 
پارتەکە دەڵێت، چی دیکە پشتگیری لە هەریەک لە ئێدوارد ئۆوکنفەڵ، رۆبەرت لۆماس و لێزلی لیلی ناکات. گوتەبێژێکی پارتەکە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ هەڵبژاردن، ناوی ئەو سێ بەربژێرە لە ناوەندەکانی دەنگدان لانابرێت، بەڵام پارتەکە پاڵپشتییان ناکات.
 
ئێدوارد ئۆوکنفەڵ ساڵی رابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بە توانجەوە باسی لە ئاستی زیرەکیی ئەفریقییەکان کردبوو. رۆبەرت لۆماس چەند کۆمێنتێکی "ناشرین و شکێنەر"ـی لەسەر کەسانی رەشپێست نووسیبوو. دەگوترێت لێزلی لیلی لە لێدوانێکدا بە کۆچبەرەکانی بەریتانیای گوتووە "پیس" و گوتبووی: "هیوادارام خێزانەکانتان دزییان لێبکرێت، هێرشیان بکرێتە سەر و لێیان بدرێت."
 
پارتە راستڕۆ دژە کۆچبەرەکە لەسەر ئەو لێدوان و قسانە بڕیاریداوە پشتگیری لەو سێ بەربژێرە نەکات. شەوی هەینی 28-06-2024 فەراج لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ میدیای بەریتانیا گوتی، "هیچ رێکارێکی دیکەم بەرامبەریان نابێت."
 
پارتی چاکسازیی بەریتانیا [ریفۆرم] لە 23-11-2018 دامەزراوە و تەنیا یەک کورسی لە پەرلەمانی بەریتانیا هەیە. فەراج پێشتر ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا بووە و حەوت جار خۆی بەربژێر کرد ببێتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، بەڵام شکستیهێنا، بۆ هەڵبژاردنی ئەم ساڵی پەرلەمانی وڵاتەکەی دووبارە خۆی بەربژێر کردووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موئەیەد عەبدولڕەحمان

دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد

دکتۆر موئەیەد عەبدولرەحمان قوچی، دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی دەستەی گشتیی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان لە کەنەدا کۆچی دواییکرد و رۆژی چوارشەممە لە هەولێر کۆڕێکی ماتەمینی بۆ رێکدەخرێ.