لە ئەڵمانیا 1200 سەرباز و پۆلیس بەدوای منداڵێکی شەش ساڵاندا دەگەڕێن

30-04-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی رۆتنبێرگ لە هەرێمی لەوەر ساکسۆنی لە باکووری رۆژئاوای ئەڵمانیا ماوەی هەفتەیەکە، سوپا و هێزی پۆلیس لە زەوی و ئاسمان و دەریاوە سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن بەدوای منداڵێکی ونبووی تەمەن شەش ساڵان.
 
سارا مێهنێن، ئەفسەری پۆلیسی رۆتنبێرگ دەڵێت، "سێ ستوونی گڵۆپمان لە سێ ناوچەی جیاواز جێگیر کرد تاوەکو بە شەو هاوکاریی تیمەکانمان بکات. هەروەها سیستمی دەنگیمان جێگیر کردووە تاوەکو گۆرانیی منداڵان لێبدات و ئەگەر ئاریان گوێی لێیان بێت بەرەو دەنگەکە بڕوات و بیدۆزینەوە."
 
لە 22ی نیسانەوە، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان بەناوی ئاریان کە هەڵگری ئۆتیزمە، لە ماڵەکەی چووەتە دەرەوە و دیار نەماوە.
 
لەو رۆژەوە سوپا و پۆلیسی ئەڵمانیا بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی ئاریان دەستپێکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە 1200 سەرباز و پۆلیس تێیدا بەشدارن. هێزە ئەمنییەکان بە درۆن و هێلیکۆتەر، لە ئاسمانەوە نێو دارستانەکانی ئەو شارۆچکەیە، کە کەتووەتە رۆژئاوای شاری هامبۆرگ، دەگەڕێن.
 
بێجگە لەوەی ئۆتۆمبێلی سەربازی، دووربینی شەوان، بەلەم و ئەسپی راهێندراو، بەکارهێندراون بۆ دۆزینەوەی ئاریان؛ بەڵام هەموو ئەوانە هێشتا لە دۆزینەوەی ئاریان سوودیان نەبووە.
 
هاینیەر ڤاندەرڤێپ، گوتەبێژی پۆلیسی ناوچەی رۆتنبێرگ رایگەیاند، "ئێستا سەرنجمان لەسەر قۆناخی لێکۆڵێنەوە دەبێت و تیمی لێکۆڵینەوەشمان دیاریکردووە. بێگومان هەوڵی مەیدانیشمان بەردەوام دەبێت، بەڵام چیدیکە پرۆسەی گەڕان نابێت. ئەوە بڕیارێکی قورس بوو، بەڵام ئێمە لە هەوڵەکانمان ناوەستین تاوەکو چارەنووسی ئاریان نەدۆزینەوە."
 
پۆلیسی ئەو شارۆچکە ئەڵمانییە رایگەیاندووە، ئەو دارستانەی سوپا و پۆلیس ئۆپەراسیۆنەکەیان تێدا کردووە، زیاتر لە 5000 هێکتار زەوییە و لە ماوەی هەفتەیەکدا شەو و رۆژ گەڕاون لەپێناو دۆزینەوەی ئاریان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پرسی لادانی بایدن لە بەربژێریی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

پرسی دوورخستنەوەی بایدن لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هێشتا گەرمە

بایدن لە تەمەنی 82 ساڵیدا هێشتا هەوڵدەدات بە پیاوە خاوەن زەوق و شۆق و رەوشت بەرزەکەی کۆشکی سپی ناوبنرێت؛ بەڵام دەستی جێل ـی هاوژینی دەگرێت نەوەک پێی لە یەكێک لە 5 دانە قادرمەکانی چوونە خوارەوە لە هێلیکۆپتەری سەرۆکایەتی، پێچ بخوات.