سەتان هاککەر لە فەرەنسا بەشداریی کێبڕکێی دەستنیشانکردنی باشترینیان دەکەن

31-03-2024
لهۆن نەسرەدین
ژمارەیەک هاککەر لەکاتی کێبڕکێکە
ژمارەیەک هاککەر لەکاتی کێبڕکێکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەتان هاککەر لە سەرانسەری ئەورووپا لە هۆڵەێک لە شاری لیلێ-ی فەرەنسا کۆبوونەوە و بەشدارییان لە کێبڕکێیەکی تایبەت بە دیاریکردنی باشترین هاککەری یاسایی کرد.
 
ئەوانەی کە بەشدارییان لە کێبڕکێکە کردووە بەدوای دامەزراندنەوەن لە دامەزراوەیەکی حکومیی فەرەنسا؛ بۆ رووبەڕوونەوەی هەڕەشەی هاککەرە نایاساییەکان کە کار بۆ باند و تۆڕە قاچاخچییە جیاجیاکان دەکەن.
 
چارلی برۆمبێرگ، سەرۆکی تیمی هاککەر دەڵێت، "حەوت ئاڵنگاریی سەرەکی رووبەڕووی ئێمە بوونەتەوە. یەكێک لەوانە توانای شیکردنەوەی زانیارییەکانی تایبەت بە کەیسی کوشتنی کەسێك؛ ئایا چۆن کوژراوە؛ کەی و چەند تاوانبار کارەکەیان کردووە؛ بابەتەکان پێویستیان بە کەسانێكی شارەزا هەیە، کە توانای تەکنیکیی بەرزیان هەبێت."
 
لە ئەورووپا ساڵانە سەرووی 100 ملیۆن هێرشی ئینتەرنێتی بۆ سەر دامەزراوەی حکومی و کەرتی تایبەت دەکرێن. لە فەرەنسا، هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان 35% زیادیانکردووە؛ هەروەها چالاکیی ئینتەرنێتیی باند و تۆڕە قاچاخچییەکان هەڵکشاوە.
 
ئالێکسیس دو بریتۆ-شارەزای هاککردن دەڵێت، "ئێمە کار لەسەر دۆزینەوەی راستییەکان دەکەین. بۆ نموونە قاچاخچییەکت هەیە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە؛ ئەرکەکەی تۆ شیکردنەوەی زانیارییەکانە و دۆزینەوەی هەندێک داتایە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێت تاوەکو بە قاچاخچییەکە و کەسانی دەوروبەری دەگەیت."
 
فەرەنسا لە هێرشی ئینتەرنێتیی گرووپە تووندڕۆ و ئیسلامییەکان نیگەرانە، بەتایبەتی لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی غەززە.
 
ماریەم ئۆراو، شارەزای هاککردن ئاماژە بەوە دەکات، "تێستەکەی من کە پێم دراوە، وێنەی ئەم گفتوگۆیەیە کە لەنێوان دوو عەرەب کراوە؛ دەبێت بزانم چییان گوتووە، دواتر شیکردنەوە بکەم و سیناریۆ جیاوازەکان داڕێژم."
 
داتا فەرمییەکانی فەرەنسا باس لە کورتهێنانی سەرووی 15 هەزار کاری تایبەت بە هاککەرزی یاسایی دەکەن؛ بۆشاییەکە فەرەنسا هەوڵدەدات بە شارەزایانی ئینتەرنێتی ناوخۆیی و دەرەکی لە ئەوروپا پڕی بکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.