نیویۆرک رێگەدەدات بە بڵندگۆ بانگ بدرێت

30-03-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ژنێکی ئەمریکی بە رەچەڵەک میسری، توانی لە شاری نیویۆرک مۆڵەتی بانگدان لە رێگەی بڵندگۆوە بۆ مزگەوتەکانی گەڕەکەکەی بەدەست بهێنێت.
 
رەنا عەبدولحەمید، لە هەژمارەکانی خۆی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە کە رۆژی دووشەممە شارەوانیی شاری نیویۆرک مۆڵەتی داوە کە لە گەڕەکی ئەستۆریا کە بە میسری بچووک دەناسرێت، لە رێگەی بڵندگۆوە بانگ بدرێت. 
 
گەڕەکەکە دەکەوێتە رۆژئاوای ناوچەی کوینز لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا.
 
رەنا و مونا بەغدادیی دایکی، ماوەیەکی درێژ بوو کەمپەینیان دەکرد بۆ ئەوەی مۆڵەت بۆ بانگدانەکە بەدەستبهێنن.
 
دوای ئەوەی کە مۆڵەتەکەیان بەدەستهێنا، ئێستا رۆژانە پێنج جار دەنگی بانگ لە بڵندگۆی مزگەوتەکانی گەڕەکی ئەستۆریاوە بە نێو شەقامەکانی شاری نیویۆرکدا دەنگدەداتەوە. 
 
مونا بەغدادی بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی و کچەکەی لەسەر فەیسبووک دڵخۆشیی خۆی پێشانداوە، کە هاوپێچ لەگەڵی نووسیویەتی: "سوپاس بۆ خوادا، خودایە ئیسلام و موسڵمانان سەربخەی. دوای 31 ساڵ لە مانەوە لە ئەمریکا، لە کۆتاییدا دەتوانم لەنێو شەقامەکاندا گوێم لە دەنگی بانگ بێت."
 
بە گوێرەی سەرژمێرییەکی ئینیستیتیوتی ئەمریکی بۆ سیاسەتی کۆمەڵایەتی و لێکتێگەیشتن لەبارەی مزگەوتەکانی ئەمریکا؛ ساڵی 2020 دوو هەزار و 769 مزگەوت لە ئەمریکا هەبوون، واتە بەراورد بە ساڵی 2010، ژمارەکەیان 30٪ زیادیکردووە. 
 
ژمارەی موسڵمانان لە ئەمریکا بە 3.45 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت کە دەکاتە 1.1٪ـی دانیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی پاشماوەی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس. وێنە: AFP

رووبەری سووتاوی لۆس ئەنجلس دوو هێندە و نیوی شاری هەولێر دەبێت

هەفتەیەکە دارستانەکانی شاری لۆس ئەنجلس دەسووتێن. بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی، 164.2 کیلۆمەتر چوارگۆشە سووتاوە، ئەمەش نزیکەی دوو هێندە و نیوی رووبەری شاری هەولێرە.