پارتی کریستیان دیموکرات و جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا پرۆژەیاسایەکیان لە دژی کۆچبەران پەسند کرد

30-01-2025
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسایەکە.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسایەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو پارتی هاوپەیمانیێتی کریستیان دیموکرات و پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیای توندڕۆ، بەیەکەوە پڕۆژەیاسایەکیان لە دژی کۆچبەران پەسند کرد. پڕۆژەیاساکە ناڕەزایی پارتی سۆشیال دیموکراتەکان و سەوزی لێکەوتەوە.
 
پرۆژەبڕیارەکە 5 خاڵی لە خۆ گرتووە، رێگری لە هاتنی کۆچبەری نایاسایی، گەڕاندنەوەی کۆچبەری نایاسایی، گەڕاندنەوەی ئەو بیانییانەی تاوانیان کردووە، زیندانی کردنی ئەو کۆچبەرانەی کە دەبێت ئەڵمانیا بەجێبهێڵن و کۆتاییهێنان بە لەمولشەمل کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی خێزان.
 
پاول زیمیاک، ئەندام پەرلەمانی فیدراڵ و سکرتێری گشتیی پارتی کریستیان دیموکرات، لەبارەی پرۆژەبڕیارەکەوە دەڵێت، "خەڵک چاوەڕێی ئەوە لە ئێمە دەکەن، کە ئاسایش لە ئەڵمانیا مسۆگەر بکەین. مرۆڤەکان دەیانەوێت بە سەلامەتی بژین. لە راستیدا بۆ هەمووان تەواو روونە، ئەگەر کۆچبەرێک بێتە وڵاتەکەمان و تاوانی گەورە ئەنجام بدات، ئێستا کوشتنی منداڵانمان بینی، ئەم کەسانەش دەبێ جارێکی دیکە وڵات بەجێبهێڵن." 
 
پارتەکەی شۆلتز، واتە پارتی سۆشیال دیموکراتەکان و پارتی سەوزەکان بە 345 دەنگی نەخێر لەگەڵ پرۆژەبڕیارەکە نەبوون.
 
هاوپەیمانیی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆشیال کریستیان لەگەڵ پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا، توانیان بە 348 دەنگی بەڵێ پرۆژەبڕیارەکە تێپەڕێنن.
 
 ئالیس ڤایدل، سەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا لەبارەی تێپەڕاندنی پڕۆژەبڕیارەکەوە دەڵێت، "ئەمڕۆ رۆژێکی مەزنە بۆ دیموکراسی. ئێمە بە روونی نیشانمان دا کە دەستی پێکەوە کار کردنمان درێژدەکەین. ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا هەمیشە گوتومانە کە ئێمە دەنگ بە پڕۆژەبڕیاری ئاقڵانە دەدەین. ئێمە تاکتیکی حیزبی رەت دەکەینەوە. ئێمە لەگەڵ هەموو پێشنیارە باشەکانداین و ئەمڕۆش نیشانمان دا و توانیمان زۆرینەی دەنگ بۆ ئەو پرۆژەبریارە کۆبکەینەوە. بەو شێوە دیموکراسییە پێویستە بەردەوام بین، لە دەرەوەی دیوارە ئاگرینەکانی نادیموکراسی، چونکە ئێمە قەرزاری وڵاتەکەمانین. ئێمە دەبێت وڵاتەکەمان و خەڵکی ئەم وڵاتە بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی خۆمان و تاکتیکی حزبی- سیاسی لە دوایین جێبهێڵین."
 
 دەسەڵاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوەی چوارشەممەی پەرلەمان بە رۆژێکی رەش لە مێژووی ئەڵمانیا ناو دەبات و پێیوایە جگە لە پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیاری دژە کۆچبەران، کە پێچەوانەی سیاسەتەکانی ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەورووپایە، پەنابردن بۆ پارتێکی توندڕۆ کارەساتبارە.
 
زاسکیا یێسکن، سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتەکان. لەبارەی هەنگاوەکەی پارتی توندڕۆ دەکات و دەڵێت، "ئەوەی فریدریش مێرتس و پارتەکەی لێرەدا دەیکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی پەنابەری و گەڕاندنەوەی هەمووان لە سنوورەکان، دەبێتە هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگاکەمان و لەنێوبردنی کولتووری سیاسیمان، بەتایبەت ئەگەر بە دەنگی پارتی جێگرەوە نۆ ئەڵمانیا بکرێت. لەگەڵ پارتێکی توندڕۆی راستڕۆ کە پێویستە قەدەخە بکرێت، نەوەک هاوکاری بکرێت بۆ هاتنە سەر دەسەڵات."
 
پرسی هاتنی کۆچبەران و گەڕاندنەوەیان بووەتە درووشمی سەرەکی هەڵبژاردنی زۆربەی پارتەکان. گوشارەکان بووەتە هۆکار حکومەتی ئەڵمانیا 42 هەزار کۆچبەر ئاگاداربکاتەوە ئەڵمانیا بەجێبێڵن، بەڵام پارتە توندڕۆکان پرۆسەکە بە خاو و کەم بایەخ دەبینن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربازانی ئۆکراینا مووشەک دەتەقێنن. وێنە: AFP

3 ساڵ بەسەر جەنگی ئۆکراینا دا تێپەڕی؛ خۆری کێ ئاوا دەبێت؟

رۆژی 24ـی شوبات سێ ساڵی تەواو بەسەر جەنگی ئۆکراینا و رووسیا تێپەڕی. سێ ساڵ بەسەر یەکەم هێرشی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەڕوات و هێشتا داهاتووی وڵاتەکەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی دیار نییە.