جیهان
![هاوپەیمانیێتیی ترافیک لایت لە رەنگی پارتەکانی سەوز، زەرد و سووری ئەڵمانیا پێکدێت. وێنە: Klaus-Dieter Esser هاوپەیمانیێتیی ترافیک لایت لە رەنگی پارتەکانی سەوز، زەرد و سووری ئەڵمانیا پێکدێت. وێنە: Klaus-Dieter Esser](https://www.rudaw.net/s3/rudaw.net/ContentFiles/848942Image1.jpg?mode=crop&quality=70&rand=1&scale=both&w=752&h=472&version=7338506)
هاوپەیمانیێتیی ترافیک لایت لە رەنگی پارتەکانی سەوز، زەرد و سووری ئەڵمانیا پێکدێت. وێنە: Klaus-Dieter Esser
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
لە پرۆسەی سیاسیی ئەڵمانیادا هاوپەیمانی ترافیک لایت هەیە و ئەو هاوپەیمانێتییە ئاماژەیە بە هاوپەیمانێتی سێ قۆڵیی پێکهێنەری حکومەتی پێشووی ئەڵمانیا کە پێکهاتبوون لە پارتی سۆشیال دیموکرات (SPD)، پارتی دیموکراتی ئازاد (FDP) و پارتی سەوزی ئەڵمانیا.
رەنگی ئەو سێ پارتەی هاوپەیمانێتییە پێکدەهێنن بریتین لە رەنگەکانی؛ سوور، زەرد و سەوز کە هەمان رەنگی گڵۆپەکانی ترافیکن.
ئەو هاوپەیمانێتییە کە ئۆلاف شوڵتز، سەرۆکایەتی دەکرد و پێکهێنەری حکومەتی پێشووی ئەڵمانیا بوو، لە ساڵی 2021 دروست بوو تاوەکو تشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو.
هاوپەیمانێتیی ترافیک لایت، بە هاوپەیمانێتییەکی ناوەندیی هەژمار دەکرا و بە تێکەڵەیەکی سیاسەتە دیموکراتییەکانی پارتی سۆشیاڵ دیموکرات و سیاسەتە ئازادییخوازییەکان و ئابوورییە کراوەکەی پارتی دیموکراتی ئازاد و سیاسەتە پێشکەوتووەکانی سەوزەکان سەیر دەکرا.
هاوپەیمانێتیی ترافیک لایت لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا لە 26ـی ئەیلوولی 2021 پێکهێنرا و حکومەتی ئەوکاتی ئەڵمانیای بە سەرۆکایەتی ئۆلاف شوڵتز لێ دروست بوو.
دواتر لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2021، ئۆلاف شوڵتز بووە راوێژکاری ئەڵمانیا.
لە 6ـی تشرینی دووەمی 2024، بەهۆی ناکۆکییەکانی نێو ئەو سێ پارتە، هاوپەیمانێتییەکە هەڵوەشایەوە، دواتریش سەرۆکی ئەڵمانیا هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هاوپەیمانێتییەکە لە ئەرکی بەڕێوەبردنی وڵات بەردەوام دەبێت تاوەکو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا کە بڕیارە لە 23ـی شوباتی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ