ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی پاکستان بۆ 83 کەس بەرزبووەوە

30-01-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەی بەرکەوتووانی تەقینەوەکەی مزگەوتەکەی پیشاوەر لە پاکستان بۆ 83 کوژراو و 150 بریندار بەرزبووەوە، کە بەشێکی زۆریان پۆلیسن. حکومەت باری نائاسایی راگەیاند. 
 
تەقینەوەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی نیوەڕۆ روویدا. تاوەکو ئەمشەویش، هەوڵەکانی گەڕان و دەرهێنانی تەرمەکان لە نێو مزگەوتەکەدا بەردەوام بوو، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە دیوارێک و بەشێکی بنمیچەکەی رووخاوە. 
 
ئیجاز خان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پیشاوەر گوتی: "ژمارەیەکی زۆری پۆلیس کەوتوونەتە ژێر داروپەردوو. هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی دەریانبێنین." 
 
ئەو ئەفسەرە باسی لەوەشکرد، بۆ هەموو نوێژێک، 300 تاوەکو 400 پۆلیس دەچنە مزگەوتەکە. 
 
بریندار و کوژراوەکان بە ئەمبووڵانس گوێزرانەوە نەخۆشخانە. موحەممەد عاسم خان، گوتەبێژی نەخۆشخانەی سەرەکیی پیشاوەر گوتی، ئەوان لە دۆخی فریاگوزاریدان. 
 
لەگەڵ دەرهێنانی تەرمی زیاتر لە ژێر داروپەردووەکە، ژمارەی کوژراوان بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە کە گەیشتە 83 کوژراو و زیاتر لە 150 بریندار. 
 
دوای ئەوەی کە تاریکی داهات، هێشتا لانیکەم 4 کەس لە ژێر داروپەردووەکەدا مابوون، کە لە درزی کۆنکرێتەکەوە دەبینران. 
 
بیلال ئەحمەد فەیزی، گوتەبێژی رێکخراوی فریاکەوتنی 1122 گوتی: "ئۆکسجینمان پێداون بۆ ئەوەی کێشەی هەناسەدانیان نەبێت."
 
هیچ لایەنێک تاوەکو ئێستا بەرپرسیاریەتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، کە دەگوترێت خۆکوژی بووە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.