رووداو - هەولێر
جۆن كه‌نه‌دى، سیناتۆری ئەمریکا ره‌شنووسى یاسایه‌كى پێشكه‌شى كۆنگرێسی وڵاتەکەی كردووه، جەخت لە سەر به‌كارهێنانى هێز لەپێناو پاراستنى كوردانى رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە، ئه‌وه‌ش بۆ به‌هێزكردنى ئاسایشى ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
به‌پێى ره‌شنووسه‌كه‌ى سیناتۆر كه‌نه‌دى، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رێگه‌ى پێده‌درێت فەرمان به به‌كارهێنانى هێز بکات بۆ پاراستنى كوردانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.
سیناتۆره‌كه رایگه‌یاندووه "ده‌بێت هه‌میشه بنەمایەکی ئه‌خلاقى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا هه‌بێت، ئه‌ركى ئه‌خلاقیی ئێمه‌یه به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان دڵسۆزبین. كوردانى سووریا رۆڵێكی یەکلاکەرەوەیان له شه‌ڕى دژى داعشدا لە سووریا هه‌بووه و، نابێت به‌ته‌نیا و بێ هاوكارى جێیانبهێڵین. ئه‌م گۆڕانکارییە گەره‌نتى پاراستنى هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان ده‌كات و پێزانینمان نیشانده‌دات به‌رامبه‌ر هاوكارییان له‌شه‌ڕی دژى داعشدا".
به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، تاوه‌كو ئه‌یلوولى 2018، 36 بەرپرسی باڵاى داعش له سووریا كوژراون و 700 چه‌كدارى بیانى داعش‌یش كه‌وتوونه‌ته ده‌ستى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هەسەدە).
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هەسەدە به سه‌ركردایه‌تى کوردانی رۆژئاوای کوردستان هاوكاربوون له كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى داعش له سووریا له 100 هه‌زاره‌وه بۆ 5000 چەکدار.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ