رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە رۆژی یەکشەممە، نەشتەرگەریی لابردنی پرۆستات بۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بکرێت.
نەشتەرگەرییەکە لە کاتێکدایە، ئیسرائیل بەردەوامە لە جەنگەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی.
رۆژی چوارشەممە، لە نەخۆشخانەی هەداسا لە قودس/ئۆرشەلیم پشکنین بۆ نەتەنیاهوو کرا و دەرکەوت، بەهۆی هەڵاوسانی پرۆستاتەوە، لە بۆریی میزدا تووشی نەخۆشی بووە.
نووسینگەکەی ئاماژە بەوە دەکات، لە نەشتەرگەرییەکەدا پرۆستاتە هەڵاوساوەکەی لێدەکرێتەوە.
ئاداری ئەم ساڵ، نەشتەرگەری فتق بۆ نەتەنیاهوو کرا. تەممووزی پاریش پزیشکەکان ئامێری بەهێزکردن و رێکخستنی کووتانی دڵیان بۆ دانا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ