جیهان
تیمێکی رزگارکردن لە نۆکەندی ئینگلیزی یارمەتی ژمارەیەک کۆچبەر دەدەن کە بەلەمەکەیان نوقم بووە. وێنە: Stuart Brock- Reuters
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، ئەم ساڵ زیاتر لە 36 هەزار کۆچبەری نایاسایی بە بەلەم لە نۆکەندی ئینگلیزەوە چوونەتە ئەو وڵاتە.
ساڵی رابردوو 29 هەزار و 437 کۆچبەر چووبوونە ئەو وڵاتە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاماژە بەوەش دەکات، بەگوێرەی ئەو داتایەی لەبەردەستیدایە، لە یەکی کانوونی دووەمی 2018ـەوە، 150 هەزار و 53 کۆچبەر چوونەتە وڵاتەکەی.
لەگەڵ گرتنەدەستی دەسەڵات لە سەرەتای تەممووزی رابردوودا، کێیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەرنامەی رەوانەکردنی کۆچبەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە.
ستامەر بەڵێنی دا هەموو رێکارێک بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی کۆچبەران و رووبەڕووبوونەوەی باندەکانی قاچاخچییەکان، لەنێویشیاندا رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
ئەم ئامارە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی تایبەت بە کۆچبەران، ئەم ساڵ 73 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ