لە ئۆرۆگوای هەوڵدەدرێت رێگری لە بازرگانیکردن بە گۆشتی ئەسپەوە بکرێت

29-12-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
کێڵگەیەکی ئەسپ لە ئۆرۆگوای
کێڵگەیەکی ئەسپ لە ئۆرۆگوای
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری سان رامۆن لە ئۆرۆگوای، کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئەسپ دروستکراوە کە ئامانج لە دامەزراندنی، پاراستنی ئەو ئەسپانەیە کە بۆ گۆشتەکەیان بارزگانییان پێوە دەکرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە قەبارەی بازرگانیی بە گۆشتی ئەسپ لەو وڵاتە لە 11 مانگی ئەمساڵدا، زیاتر بووە لە 30 ملیۆن دۆلار.
 
لەو کێڵگەیەدا کارەکان لەژێر ناوی رێکخراوێکی قازانج نەویستدا دەکرێت کە لە 2019ـەوە دایانمەزراندووە. سەرپەرشتیارانی کێڵگەکە دەڵێن، 70 کێڵگەی پاراستنی ئەسپیان لە ئۆرۆگوای هەیە و تائێستا نزیکەی 250 ئەسپیان لە سەربڕین رزگارکردووە.
 
پابلۆ ئامۆرین، سەرۆکی رێکخراوی سانچواریۆس دەڵێت، "بۆ ئەرکی رزگارکردنەکانمان، پەیوەندی بە دەڵاڵانی ئەسپەوە دەکەین تاوەکو لێیان بکڕینەوە. ئەوان خۆیان بە شوێن ئاژەڵی لاوازدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی قەڵەویان بکەن و دواتر سەریان ببڕن."
 
ئەو پارەیەی رێکخراوەکە بۆ کڕینەوەی ئاژەڵەکان خەرجی دەکات، لە لایەن ژمارەیەک بەخشەری بوزاییەوە دابین دەکرێت کە ئامانجیان پاراستنی ژیانی ئاژەڵانە.
 
مارتن ئێرۆ، سەرۆکی رێکخراوی سانچواریۆس باسی لەوەش کرد، "زۆربەی کات ئێمە ئەسپەکان لەو کاتەدا دەکڕینەوە کە هێشتا لاوازن و کێشیان زیادی نەکردووە، بۆیە ئەو کات دەتوانین بە پارەی ئەسپێکی قەڵەو دوو ئەسپ لە جیاتی یەک دانە رزگار بکەین."
 
بەگوێرەی دەزگای گۆشتی نیشتمانیی ئۆرۆگوای، بەراورد بە 2012، فرۆشتنی گۆشتی ئەسپ لەو وڵاتە بە رێژەی 61٪ زیادیکردووە، قەبارەی بازرگانییەکەشی کە لە 2020دا 28 ملیۆن 850 هەزار دۆلار بوو، لە 11 مانگی 2022دا گەیشتووەتە 30 ملیۆن و 560 هەزار دۆلار.
 
جوان پابلۆ، هەڵگرەوەی ئەسپ دەڵێت، "کلیلی بابەتەکە هۆشیارییە لەبارەی سەرنەبڕینی ئاژەڵان. بە واتایەکی دیکە، ئاژەڵ بۆ ئەوە دروستنەکراون کە سەرببڕدرێن، بەڵکو بۆ ئەوە هاتوون کە تەواوی ژیانیان بە زیندوویی بمێننەوە لە جیهاندا."
 
لە ئۆرۆگوای لانیکەم 500 هەزار ئەسپ هەن. ئەو ئاژەڵە گرنگییەکی تایبەتی لە پێشبڕکێکردندا هەیە و خواردنیشی بە "ئەرکێکی پیرۆز" دادەنرێت. هەرچەندە وڵاتەکە بە حەوتەم هەناردەکاری گۆشتی ئەسپ لە جیهاندا دادەنرێت، بەڵام خواردنی ئەسپی ئۆرۆگوایی لەلایەن نەتەوەکانی دیکەوە بەلای بەشێک لە ئۆرگواییەکانەوە جێگەی داخە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.