دادگەی ئەمریکا بڕیارێکی سەردەمی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی پەنابەران درێژدەکاتەوە

29-12-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
ژمارەیەک کۆچبەر لە شاری خوارێز لەسەر سنووری مەکسیک
ژمارەیەک کۆچبەر لە شاری خوارێز لەسەر سنووری مەکسیک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەیەک کۆچبەر لە شاری خوارێز لەسەر سنووری مەکسیک لە کەشوهەوایەکی ساردا؛ چاوەڕێی بچووکترین دەرفەتن تاوەکو بچنە نێو ئەمریکا. هەوڵی ئەوان بۆ بەنایاسایی پەڕینەوە دوای ئەوە هات، رۆژی سێشەممە دادگەی باڵای ئەمریکا بڕیارێکی سەردەمی ئیدارەی ترەمپی درێژکردەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێگە بە ویلایەتەکان دەدات پەناخوازان بگەڕێننەوە.
 
ئانخێلس کۆلمینارێس، کۆچبەری ڤەنزوێلی دەڵێت، "هێشتا هیچ رێگەچارەیەکمان نییە؛ چاوەڕێین لە کاژێرەکانی داهاتوودا شتێک رووبدات. دەرفەتی ئەوەدێت بە نایاسایی بپەڕینەوە."
 
ئێستا 10 بۆ 12 هەزار کۆچبەر لەنێو مەکسیک گیرساونەتەوە و دەیانەوێت بچنە نێو ئەمریکا. 
 
چاوەڕوان دەکرێت سیاسەتی تەندروستیی گشتیی ئەمریکا کە بە "تایتڵ 42" ناودەبرێت و بەهۆی کۆرۆناوە سەپێندراوە، تاوەکو هاوینی 2023 بە جێبەجێکراوی بمێنێتەوە. ئەمەش مانای وایە پاسەوانی سنووریی ئەمریکا بەدرێژایی 3000 کیلۆمەتر ئەرکێکی زەحمەتی لەئەستۆدایە کە رێگەگرتنە لە کۆچبەران بۆ ئەوەی نەچنە نێو وڵاتەکەوە.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "کاردانەوەی من ئەوەیە، روونە کە دادگە تاوەکو مانگی حوزەیران بڕیار نادات و لە هەمان کاتدا، ئێمە دەبێ بەجێبەجێکراوی بیهێڵینەوە، بەڵام پێموایە درەنگ دەکەوێت."
 
"تایتڵ 42" لە ئاداری 2020ـەوە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا چووە واری جێبەجێکردنەوە؛ لەوکاتەوە 2.5 ملیۆن مافی پەناخوازی لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە بۆ کۆچبەران رەتکراوەتەوە.
 
خەڵک لە وڵاتانی گواتیمالا، هندۆراس، سەلڤادۆر، ڤەنزوێلا و مەکسیک بەهۆی هەژاری و خراپیی دۆخی ئابوورییان، هەوڵی پەڕینەوەی ئەمریکا دەدەن.
 
تەنیا لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، پاسەوانی سنووریی ئەمریکا 77 هەزار و 302 کۆچبەری لەکاتی پەڕینەوە دەستگیرکردووە، ئەم ژمارەیەش 245٪ زیاترە لە ئەیلوولی 2021. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.