قەبارەی بازرگانی بە گۆشتی ئەسپەوە لە ئۆرۆگوای زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلارە

29-12-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قەبارەی بازرگانی بە گۆشتی ئەسپەوە لە ئۆرۆگوای زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلارە، هەندێک کێڵگەی بەخێوکردنی ئەسپ لە ئۆرۆگوای دروستکراون کە ئامانج لێیان پاراستنی ئەو ئەسپانەیە کە بۆ گۆشتەکەیان بازرگانییان پێوە دەکرێت.
 
کارەکانی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئەسپ لەژێر ناوی رێکخراوێکی قازانجنەویستدایە کە لە ساڵی 2019وە دایانمەزراندووە و دەڵێن، 70 کێڵگەی پاراستنی ئەسپیان لە ئۆرۆگوای هەیە و تائێستا نزیکەی 250 ئەسپیان لە سەربڕین رزگار کردووە.
 
پابلۆ ئامۆرین، سەرۆکی رێکخراوی سانچواریۆس دەڵێت، "بۆ ئەرکی رزگارکردنەکانمان، پەیوەندیی بە دەڵاڵانی ئەسپەوە دەکەین تاوەکو لێیان بکڕینەوە. ئەوان خۆیان بە شوێن ئاژەڵی لاوازدا دەگەڕێن بۆئەوەی قەڵەویان بکەن و دواتر سەریان ببڕن."
 
ئەو پارەیەی رێکخراوەکە بۆ کڕینەوەی ئاژەڵەکان خەرجی دەکات، لەلایەن ژمارەیەک بەخشەری بوزاییەوە دابین دەکرێت، کە ئامانجیان پاراستنی ژیانی ئاژەڵانە.
 
سەرۆکی رێکخراوی سانچواریۆس ئاماژە بەوە دەکات، "زۆربەی کات ئەسپەکان لەو کاتەدا دەکڕینەوە کە هێشتا لاوازن و کێشیان زیادی نەکردووە. بۆیە ئەو کات دەتوانین بە پارەی ئەسپێکی قەڵەو دوو ئەسپ لەجیاتی یەک دانە رزگار بکەین."
 
بەگوێرەی دەزگای گۆشتی نیشتمانیی ئۆرۆگوای، بەراورد بە 2012 فرۆشتنی گۆشتی ئەسپ لەو وڵاتە بە رێژەی 61% زیادیکردووە، قەبارەی بازرگانییەکەشی کە لە ساڵی 2020دا 28 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار بوو، لە 11 مانگی 2022دا گەیشتووەتە 30 ملیۆن و 560 هەزار دۆلار.
 
جوان پابلۆ، هەڵگرەوەی ئەسپ دەڵێت، "کلیلی بابەتەکە هۆشیارییە لەبارەی سەرنەبڕینی ئاژەڵان. بە واتایەکی دیکە، ئاژەڵ بۆ ئەوە دروستنەکراون کە سەرببڕدرێن، بەڵکو بۆ ئەوە هاتوون کە تەواوی ژیانیان بە زیندوویی بمێننەوە لە جیهاندا."
 
لە ئۆرۆگوای لانیکەم 500 هەزار ئەسپ هەن، ئەو ئاژەڵە گرنگییەکی تایبەتی لە پێشبڕکێکردندا هەیە و خواردنیشی بە ئەرکێکی پیرۆز دادەنرێت. هەرچەندە وڵاتەکە بە حەوتەم هەناردەکاری گۆشتی ئەسپ لە جیهاندا دادەنرێت، بەڵام خواردنی ئەسپی ئۆرۆگوایی لەلایەن نەتەوەکانی دیکەوە بەلای بەشێک لە ئۆرۆگواییەکانەوە جێگەی داخە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.