کۆشکی سپی: چاودێریی گۆڕانکارییەکانی تویتەر لەلایەن مەسکەوە دەکەین

29-11-2022
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، ئیدارەی بایدن لە نزیکەوە چاودێریی گۆڕانکارییەکانی تویتەر لە دوای دەستبەکاربوونی ئیلۆن مەسک وەکو خاوەن و بەڕێوەبەری گشتیی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەکەن.
 
رۆژی سیشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2022، کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بە وردی چاودێریی ئەو گۆڕانکاری و ریفۆرمانە دەکەن کە ئیلۆن مەسک لەنێو تویتەردا دەیکات لەوەتەی بووەتە خاوەنی ئەو تۆڕە.
 
سەبارەت بە چالاککردنەوەی هەژماری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە تویتەر، گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە تویتەر و سەرجەم پلاتفۆڕمەکانی دیکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەرپرسیارێتییان هەیە کە رێگری لە بڵاوبوونەوە و قەدەخەکردنی هەموو نووسینێک و ناوەڕۆکێک بکەن کە هانی تووندوتیژی دەدەن. 
 
لەسەرەتای ئەم مانگە و لە دوای کڕینی تویتەر، ئیلۆن مەسک بڕیاری دا سێ هەزار و 700 کارمەندی تویتەر لە کارەکانیان دووربخاتەوە.
 
رۆژی 19ی تشرینی دووەمی 2022، مەسک چالاککردنەوەی هەژمارەکەی دۆناڵد ترەمپ -ی لەسەر پێگەی تویتەر خستە راپرسییەوە، زۆرینەی دەنگدەرانی راپرسییەکە لەگەڵ گەڕاندنەوەی هەژمارەکەی ترەمپ بوون، بۆیە مەسک بڕیاری چالاککردنەوەی هەژمارەکەی دا.
 
لە راپرسییەکدا کە رۆژی شەممە 18ی تشرینی یەکەمدا لەسەر پێگەی تویتەر راگەیێندرا، لە ماوەی 24 کاژێردا لە کۆی 237 ملیۆن بەکارهێنەری رۆژانەی تویتەر، سەروو 15 ملیۆن کەس دەنگیان دا. 51.8٪ـیان بە "بەڵێ" بۆ گەڕاندنەوە و 48.2٪ـیش بە نەخێر بۆ گەڕاندنەوەی هەژمارەکەی ترەمپ دەنگیان دا. 
 
هەژمارەکەی ترەمپ دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە تۆمەتی تێوەگلان لە هەڵکوتانی لایەنگرانی بۆسەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە 6ـی کانوونی دووەمدا راگیرابوو. لە هەڵبژاردنەکە جۆ بایدن بەسەر ترەمپدا سەرکەوت و بووە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی بە "ساختە" ناوبرد. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.