لە ئاهەنگێکی هاڵۆوین لە کۆریای باشوور 146 کەس گیانیان لەدەستدا

29-10-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لانیکەم 146 کەس لە کۆریای باشوور بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخی لە ئاهەنگێکی هاڵۆویندا گیانیان لەدەستدا. هەریەکە لە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش پەیامی سەرەخۆشییان ئاراستەی کۆریای باشوور کرد.
 
رووداوەکە لە گۆڕەپانی بەناوبانگی ئیتاوۆن لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور دروستبووە. بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، لانیکەم 150 کەسی دیکە لە رووداوەکەدا برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 
 
رووداوەکە لەسەر ئاستی جیهان دەنگیدایەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت، "بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، لە دڵەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خەڵک و حکومەتی کۆریای باشوور دەکەم لەهەمبەر لەدەستدانی تراژیدیی دەیان کەس لە ئاهەنگەکانی هاڵۆوین لە سیئۆل."

هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی کۆریای باشوور کرد و نووسیویەتی: "زۆر خەمگینم بەهۆی لەدەستدانی تراژیدیی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک لە بۆنەیەکدا کە بڕیاربوو ببێتە ساتێک بۆ ئاهەنگگێڕانی هاوبەش لە سیئۆل. هزر و بیرم لای خەڵکی کۆریایە لەم کاتە سەختەدا." 

دیمەنی شوێنی رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە پێشانیدەدەن کە چەندین تەرم لەسەر شەقامەکە خراونەتە نێو کیسەوە، لە کاتێکدا تیمە فریاگوزارییەکان هەناسەی دەستکرد بە برینداران دەدەن و خەڵک لە ژێر دەست و قاچی ئەوانی دیکە دەردێنن. 
 
 

 
تائێستا هۆکاری دروستبوونی پاڵەپەستۆیەکە ئاشکرا نەکراوە. یوون سوک یۆڵ، سەرۆکی کۆریای باشوور داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەسەر رووداوەکە کردووە کە شادیی هاڵۆوینی کردە شین. 
 
بە گوێرەی میدیای کۆریای باشوور، نزیکەی 100 هەزار کەس لە شوێنەکە ئامادەبوون بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار دوای پەتای کۆرۆنا، بە بێ ماسک ئاهەنگی هاڵۆوین بگێڕن. 
 
بەشێک لە ئامادەبووانی بۆنەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ترسی خۆیان لە ناسەلامەتیی دۆخەکە راگەیاندبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.