کیم جۆنگ ئوون هۆشداری لە ''مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی'' دەدات

29-08-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن کیم جۆنگ ئون کۆریای باکوور
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کیم جۆنگ ئون، رێبەری باڵای کۆریای باکوور هۆشداری لە ''هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی'' لە نیمچە دوورگەی کۆریا دەدات و داوای بەرەوپێشبردنی تواناکانی هێزی دەریایی وڵاتەکەی دەکات. 
 
وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکردەکانی ئەمریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن کە وڵاتەکانیان سەرقاڵی مانۆڕی سەربازیی دەریایی هاوبەشن، کیم جۆنگ ئون گوتی، هاوئاهەنگیی سێقۆڵی لەنێوان "سەرۆک چەتەکان" زیادیکردووە. 
 
بەگوێرەی میدیای فەرمیی کۆریای باکوور، رێبەری باڵای ئەو وڵاتە واشنتنی تۆمەتبارکردووە بەوەی بە مانۆڕی سەربازیی هاوبەش و بڵاوکردنەوەی کەشتییە ستراتیجییە ئەتۆمییەکانی لە سنوورە ئاوییەکانی دەوروبەری نیمچە دوورگەی کۆری، "لە هەر کاتێک هارتر بووە". 
 
بە گوێرەی میدیا فەرمییەکە، کیم جۆنگ ئون هۆشداری داوە لەوەی "بەهۆی هەنگاوە سەرشێتانە هێرشئاساکانی ئەمریکا و هێزە دوژمنکارەکانی دیکە، سنوورە ئاوییەکانی دەوروبەری نیمچە دوورگەی کۆریا گۆڕدراوە بۆ گەورەترین خاڵی چڕبوونەوەی جبەخانەی جەنگی لە جیهاندا و، بەهۆی مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی، سەقامگیرییەکەی زیاتر تێکچووە."
 
رێبەری باڵای کۆریای باکوور هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی "هەوڵە دوژمنکارییەکانی ئەمدواییە،" پێویستە "خێرا" تواناکانی هێزی دەریایی وڵاتەکەی بەرەو پێش ببردرێن.
 
لە ژمارەیەک وێنەدا کە لەلایەن میدیای وڵاتەکەیەوە بڵاوکراونەتەوە، کیم جۆنگ ئون لەگەڵ کچەکەی دەردەکەوێت، کە سەردانی هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەی دەکات و وێنەی لەگەڵ دەیان ئەفسەر گرتووە. 
 
ئەمریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن رۆژی سێشەممە راهێنانی سەربازیی هاوبەشیان لەسەر مووشەکی بەرگری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەوە شتەی بە "هەڕەشە ئەتۆمیی و مووشەکییەکانی روولەزیادبووی کۆریای باکوور" ناوی دەبەن، دەستپێکرد. 
 
هێزی دەریایی کۆریای باشوور لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو مانۆڕانەی لە سنوورە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان لە نزیک دوورگەی جیجۆ لە باشووری کۆریای باشوور ئەنجامدران، بە بەشداریی کەشتییە وێرانکەرەکان بەڕێوەچووە. 
 
کۆریای باکوور ئەمساڵ ئاستێکی پێوانەیی لە تاقیکردنەوەی چەکەکانیدا تۆمارکردووە، هەفتەی رابردووش بۆ دووەمجار هەوڵیدا مانگێکی دەستکردی هەواڵگری رەوانەی خولگەی زەوی بکات، بەڵام شکستیهێنا. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلبانیا دەڵێت، تیکتۆک دەبێتە هۆی تووندوتیژی لە وڵاتەکەی. وێنە: Reuters

حکومەتی ئەلبانیا بۆ ماوەی ساڵێک تیکتۆک رادەگرێت

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و هەراسانکاری، بۆ ماوەی ساڵێک خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک رادەگرن. دەشڵێت، کۆمپانیاکە جیاوازی لەو بابەتانە دەکات کە پێشانی منداڵانی وڵاتەکەی لەگەڵ منداڵانی چینی دەدات.