لە هەنگاریا منداڵانی قەرەج تێکەڵی خوێندنی هەنگارییە رەسەنەکان دەکرێن

29-07-2023
لهۆن نەسرەدین
فێرگەیەکی بوداپێست کە منداڵانی قەرەج لەگەڵ منداڵانی هەنگاری دەخوێنن.
فێرگەیەکی بوداپێست کە منداڵانی قەرەج لەگەڵ منداڵانی هەنگاری دەخوێنن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە قوتابخانەیەکی دەورووبەری شاری بوداپێست، پایتەختی هەنگاریا قوتابییانی قەرەج بێ هیچ کێشەیەک تێکەڵ بە پرۆسەی خوێندن دەکرێن.
 
ئیستڤان فاراگۆ قەرەجێکی دانیشتووی هەنگاریا، "لەم ناوچەیەی ئێمە هیچ جیاوازییەک لە نێوان قەرەج و هەنگارییەکان ناکرێت؛ قوتابییە قەرەجەکانیش هیچ گلەییەکیان نییە. من خۆم بە بنچینە قەرەجم و لە بابەتی کڕینی کتێب و دەفتەر هاوکاری داراییم کردوون".
 
لە 2020 دادگای باڵای هەنگاریا جیاکردنەوەی قوتابییانی قەرەجی لە قوتابییە هەنگارییەکانی دیکە بە نایاسایی دانا و بڕیاری قەرەبووکردنەوەی بە 5 هەزار دۆلار بۆ هەر قوتابییەکی قەرەج دا.
 
حکومەتە راستڕۆکەی ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا رەتی کردەوە بڕیارەکە جێبەجێ بکات و گوتی، بە تێکەڵکردنیان لەگەڵ قوتابییانی هەنگاری قەرەبوویان دەکەینەوە.
 
گێرگلی، گوتەبێژی حکومەتی هەنگاریا دەڵێت، "تێکەڵکردنی ئەو قوتابییانە کارێكی قورسە، تاوەکو ژمارەی قوتابییە قەرەجەکان زیاتر بێت، کێشەکان قووڵتر دەبن".
 
لە نزیکەی 10 ملیۆن دانیشتووی هەنگاریا، سەروو 700 هەزار کەسیان قەرەجن. زیاتر لە 6 ملیۆن قەرەج لە ئەوروپا هەن. بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، 20٪ی قەرەجی تەمەن 16 ساڵانی ئەوروپا خوێندەوارییان نییە. 60٪یان تاوەکو قۆناخی سەرەتایی دەخوێنن، 20٪ تاوەکو دواناوەندیی دەخوێنن و 80٪ کچانیشیان خوێندەوارییان نییە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.