ئەمریكا سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بە سعودیە دەفرۆشێت

29-07-2015
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک بە بەهای 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ فرۆشتنی سیستەمی مووشەکی پاتریۆت پاک 3 بۆ دژەفڕۆکە.


ئاژانسی هاریکاری ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، کە ئەو گرێبەستە سوودی بۆ هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا دەبێت لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کۆنگرێسی ئەمریکا لەو بابەتە ئاگاداركراوەتەوە.

کۆمپانیای لۆکهید مارتن، بەرهەمهێنەری مووشەکی پاتریۆت پشتگیری خۆی بۆ ئەو گرێبەستە نیشانداوە کە ئامانج لێی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی شانشینی سعودیەیە.

پاتریۆت پاک 3 ، پێکدێت لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو، بۆ رێگەگرتن لە فڕۆکە و مووشەک. هەروەها ئێستا بەشێکە لە سیستەمی بەرگری وڵاتانی ژاپۆن، ئەمریکا، ئەڵمانیا، تایوان، ئیمارات و هۆڵەندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە