دانیشتووانی مالەگەی ئیسپانیا لە زۆریی ژمارەی گەشتیاران بێزارن

29-06-2024
زۆریی ژمارەی گەشتیاران لە مالەگە
زۆریی ژمارەی گەشتیاران لە مالەگە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هێندە گەشتیار روویان لە شاری مالەگەـی باشووری ئیسپانیا کردووە، دانیشتووانەکەی بێزاربوون.
 
بیاتریس جیمێنز، دانیشتووی مالەگە دەڵێ "ساڵی رابردوو ژمارەیەکی زۆری گەشتیار هاتنە ئێرە. لە ناوەندی شار دەژیام، بەڵام ناچار بووم باربکەمە دەرەوەی شار. هێندە گەشتیار دێنە مالەگە کە وایان کردووە خەڵک بە ناچاری بچنە دەرەوەی شار."
 
ئیسپانیا لەڕووی هاتنی گەشتیارەوە، لە دوای فەرەنسا دووەم وڵاتی جیهانە. لە 2023ـدا 85 ملیۆن گەشتیار سەردانی ئیسپانیایان کرد.
 
14 ملیۆن لەو گەشتیارانە سەردانی شارت مالەگەیان کردبوو، لەکاتێکدا شارەکە تەنیا نزیکەی نیو ملیۆن دانیشتووی هەیە.
 
مالەگە، جگە لە ژمارەیەکی زۆری شوێنی کولتووری و مێژوویی، 16 کەناراویشی هەیە کە گەشتیاران تێیاندا چێژ لە بەسەربردنی کات وەردەگرن.
 
فێدریکۆ گۆت، گەشتیارێکی ئەڵمانییە و چووەتە شاری مالەگە، دەڵێ "زیاتر لەوەی چاوەڕوانم دەکرد، گەشتیار هاتوونەتە ئێرە، بەڵام گەشتیاران لێرە بژاردەی زۆریان هەیە، بۆ نموونە ئێواران دەتوانن بۆ پیاسە بچنە دەرەوە، هەروەها کەناری ئاویش لە شارەوە زۆر نزیکە و بەپیاسە دەتوانی بچیتە ئەوێ."
 
ئیسپانیا ساڵانە نزیکەی 11 ملیار یۆرۆ داهاتی لە رێگەی گەشتیارییەوە هەیە. کەرتەکە 11.6٪ـی کۆی بەرهەمی نێوخۆی ئیسپانیا پێکدەهێنێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە