لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 12 هەزار کۆچبەر لە فەرەنساوە چوونەتە بەریتانیا

29-06-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز
بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا ساتی رزگارکردنی بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز دەبینن. کۆچبەران گوێ بە مەترسییەکانی دەریا و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ رواندا نادەن و بەکۆمەڵ روو لە بەریتانیا دەکەن. بەرپرسانی پارتی پارێزگاران دەڵێن، بە گەڕانەوەی پارتی کار بۆ دەسەڵات، کۆچبەری زیاتر روو لە وڵاتەکەیان دەکەن.

ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: "رێگەچارەی ئەم کێشەیە ئەوەیە رێگریت هەبێت. پلانی روانداش رێگرییە. تەنیا گوێ لە کۆچبەرە نایاساییەکان بگرە، ئەو راستییەت بۆ دەسەلمێت، یەکێکیان رایگەیاند 'ئەوان هەر لە فەرەنسا دەمێننەوە و ترسیان هەیە بچنە بەریتانیا رەوانەی رواندایان بکەن'. ئەگەر پارتی کار سەربکەوێت، قاچاخچییەکان بەلەمی زیاتریان دەوێت تاوەکو کۆچبەر بێنن."
 
کۆچبەران رۆژەڤی گەرمی هەڵبژاردنی بەریتانیایە کە 4ـی تەممووز بەڕێوەدەچێت. لەسەرەتای ساڵەوە تاوەکو 25ـی حوزەیران، زیاتر لە 12 هەزار و 300 کۆچبەر لە فەرەنساوە چوونەتە بەریتانیا کە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، 18٪ زیادیکردووە.
 
پارتی کار کە بەگوێرەی راپرسییەکان چاوەڕێ دەکرێت لە هەڵبژاردنەکاندا بەسەر پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتداردا سەربکەوێت، بەڵێنی تووندکردنی سنوورەکان و هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی رواندای داوە.
 
کیار ستارمەر، سەرۆکی پارتی کار گوتی: "چەند 100 کۆچبەرێک رەوانەی رواندا دەکرێن بە پارەیەکی زۆر، بەڵام بە هەزاران دەمێننەوە، لەوەتەی سووناک بووەتە سەرۆکوەزیران، لانیکەم 50 هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە، چەند سەدێکیش بڕۆنە رواندا، 99٪یان لە بەریتانیا دەمێننەوە، بۆیە ئەو بەرنامەیە هیچ سەرکەوتوو نییە."
 
زیادبوونی چوونی ژمارەی کۆچبەران لەکاتێکدایە، ئەم ساڵ 15 کۆچبەر لەو رێگەیەدا خنکاون، ئەمەش لەکاتێکدایە، پار 12 کۆچبەر گیانیان لەدەستدابوو.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موئەیەد عەبدولڕەحمان

دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد

دکتۆر موئەیەد عەبدولرەحمان قوچی، دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی دەستەی گشتیی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان لە کەنەدا کۆچی دواییکرد و رۆژی چوارشەممە لە هەولێر کۆڕێکی ماتەمینی بۆ رێکدەخرێ.