ملیاردێرێكی ئەمریکا خۆی کاری دیلیڤەری بۆ کۆمپانیاکەی دەکات

29-06-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاندی فانگ، هێشتا تەمەنی نەگەیشتووەتە 32 ساڵ و بووەتە ملیاردێر، ئەوەش لە رێگەی دروستکردنی ئاپێکی تایبەت بە گەیاندنی خواردن لە سانفرانسیسکۆی ئەمریکا، کە ئێستا لەگەڵ دوو هاوبەشەکانی دیکەی دوای 10 ساڵ دامەزراندن نزیکەی 18 هەزار کارمەندیان هەیە.
 
ئاندی فانگ، خاوەن کۆمپانیای گەیاندنی خۆراک دەڵێت، "ئەم بەرنامەیە راستییەکەی 10 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دوو هاوڕێم دروستمان کرد، کاتێك کە لە زانکۆ بووین، ئەو کاتە هیچ کەسمان نەبوو و پارەیەکی ئەوتۆشمان بەدەستەوە نەبوو، بۆیە بە دەستی خۆمان خۆراکەکانمان دەگەیاندن."
 
فانگ دەڵێت، بۆئەوەی باش لە وردەکاریی کارەکەت بزانیت و لە کێشەکان تێبگەیت، باشتر وایە ناوە ناوە خۆت وەکو کارمەند کارە بچووکەکان بکەیت و لە کورسیی نووسینگەی باڵەخانە بەرزەکان دووربکەویتەوە.
 
لە یەکێك لە داواکارییەکاندا هەڵە لە ناونیشانی رێستۆرانتێك هەبووە، بۆیە ئەویش ناچار بووە بە پیادە چەند سەت مەترێك بڕوات تاوەکو ناونیشانە دروستەکە دەدۆزێتەوە.
 
فانگ دەڵێت، "ئێمە بینیمان کاتێك کە خواردنی داواکراو لە رێستۆرانتەکان هەڵدەگرین بۆئەوەی بیگەیێنینە شوێنی مەبەست، چەند کێشەیەک رووبەڕووی کارمەندی گەیاندنەکە دەبنەوە، لەوانەش ناونیشانی هەڵە، بەو جۆرە لە کێشەکان تێدەگەین و چارەسەریان دەکەین."
 
بەرنامەکەیان سنووری ئەمریکای بەزاندووە و بووەتە جیهانی؛ زیاتر لە شەش ملیۆن شۆفێر و مۆتۆڕسوار لە زیاتر لە 150 وڵاتی جیهان لە ساڵی 2022، زیاتر لە ملیارێک و 700 ملیۆن دیلیڤەریی خواردنیان جێبەجێ کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.