مووچەی هەر چەکدارێکی ڤاگنەر چەندە؟

29-06-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، کاتێک چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر بەرەو مۆسکۆ بەڕێکەوتن و یاخیبوونی سەربازییان لە دژی رووسیا راگەیاند، زۆر قسە لەسەر مووچە چەکدارانی ئەو گرووپە کراوە و سەرچاوەی دارایی ئەو گرووپە کێیە و ئەگەر چەکدارێکیشیان لە شەڕدا بکوژرێت کەسوکاری چەند وەکو قەرەبوو وەردەگرن؟ 
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، حکومەتی رووسیا لە مانگی ئایاری 2022 بۆ ئایاری ئەمساڵ، 86 ملیار رۆبل کە دەکاتە یەک ملیار دۆلاری بۆ چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر خەرجکردووە. ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا چەند جارێک ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە.  
 
بەگوێرەی زانیاریی دەزگە هەواڵگرییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا، مووچەی چەکدارانی ڤاگنەر نزیکەی 3 هەزار یۆرۆیە کە بەشێکی بە کاش دەدرێت و بەشێکیشی بە زێڕ. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، ژمارەی چەکدارانی ئەو گرووپە کە لەساڵی 2014 دامەزراوە و بنکەی سەرەکیان لە شاری سانت پیتەرسبێرگی رووسییە، نزیکەی 50 هەزارە و زۆربەی چەکدارەکانیشیان، زیندانییەکانی نێو بەندیخانەکانی رووسیان.
 
ئەو گرووپە لە ئۆکراینا و سووریا و چەندین وڵاتی ئەفریقا رۆڵیان هەبووە و بەشدارییان لە چەندین جەنگ و شەڕدا کردووە.
 
بەپێی زانیارییەکان، مووچەی ئەوانەی سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر یەڤگینی پریگۆژین لەنێو بەندیخانەکانی رووسیا ناونووسیکردوون و کردوونیەتە چەکدار نزیکەی 2200 یۆرۆیە و گرێبەشتەکەشیان بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت کە ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ مووچەی سەربازێکی رووسی زۆر زیاترە کە مانگانە سەربازێکی رووشی مووچەکەی لەنێوان 70 هەزار بۆ 100 هەزار رۆبڵە کە دەکاتە 750 دۆلار بۆ هەزار و 75 دۆلار. 
 
هەروەها بەگوێرەی دەزگە هەواڵگرییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا، لە ئەگەری کوژرانی یەکێک لە چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر لە شەڕەکاندا، کەسوکاری ئەو چەکدارەن پێنج ملیۆن رۆبڵی پێدەدرێت کە دەکاتە 55 هەزار یۆرۆ. 
 
لە 24ی حوزەیرانی 2023، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر، فەرماندە و ژەنەڕاڵەکانی سوپای رووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی لە ئۆکراینا چەکدارانی ڤاگنەریان کوشتووە، دواتر یاخیبوونی سەربازی دژی رووسیا راگەیاند و دەستیان بەسەر شاری رۆستۆڤی باشووری رووسیادا گرت و بەرەو مۆسکۆ بەڕێکەوتن.
 
تەنیا نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختەوە دووربوون، بەڵام ئێوارەی هەمان رۆژ بەنێوەندگیری ئەلێکساندەر لۆکەشێنکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس، ڤاگنەر کۆتایی بە یاخیبوونەکەی لە دژی رووسیا هێنا. 
 
لە شەوی 26ی ئەم مانگە، پووتین دوو رێگەی بۆ چەکدارانی ڤاگنەر پێشنیاز کرد، یەکێکیان واژۆکردنی گرێبەستێکە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی رووسیا و هاتنە نێو ریزی هێزەکانی رووسیاوە یان رووسیا بەجێبهێڵن بۆ بێلاڕووس و بچنە لای سەرۆکی گرووپەکەیان کە لە رۆژی یاخیبوونەکەوە چووەتە بێلاڕووس. 
 
هاوکات پووتین راشیگەیاند، سەرجەم ئەوانەی کە بەرپرسیاربوون لەو رووداوەی 24ی حوزەیران، باجی کارەکەیان دەدەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا