وەزیرێکی جەزائیر دوای دوو رۆژ لە کارەکەی دوورخرایەوە

29-05-2017
پێشه‌وا هه‌ورامانی
نیشانەکردن جەزائیر
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، سەرۆکی جەزائیر  وەزیرێکی لە کابینەی عەبدولمەجید تەبوونی سەرۆکوەزیران دوورخستەوە، لەکاتێکدا تەنها دوو رۆژ بوو پۆستەکەی وەرگرتبوو، دوای ئەوەی دەرکەوت وەزیرەکە هیچ شارەزاییەکی لەو بوارەدا نەبووە.

مەسعود بن عەقوون، وەزیری گەشتوگوزار بووە لە کابینەی عەبدولمەجید تەبوون هەر لەگەڵ ئاشکراکردنی ناوەکەی چاوی راگەیاندنەکانی کەوتەسەر. لەدوای دوو رۆژ بوونی بە وەزیر، بەبێ ئەوەی کە هۆکارەکەی باس بکرێت لەلایەن بوتەفلیقە لە کارەکەی دوورخرایەوە.

راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن ئەو وەزیرە تەمەن 32 ساڵە فەرمانی دەستگیرکردنی لە دادگا هەبووە و پێشتر چوار جار سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، تۆمەتباریش بووە بە هەڕەشەکردن لە خەڵک و تۆمەتی دیکە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە