ئیسرائیل پێشنیازی ئاگربەستێکی 40 رۆژە بۆ حەماس دەکات

29-04-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نوێترین پێشنیازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ حەماس تایبەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئاشکرا دەکات و رایگەیاند، پێنشیازی 40 رۆژ ئاگربەستیان بۆ حەماس کردووە لەبەرامبەردا دەبێت حەماس بارمتەکان ئازاد بکات.
 
دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆربەندی ئابووری جیهانی لە ریازی پایتەختی سعودیە، رایگەیاند، "حەماس پێشنیازێکی زۆرباش و گونجاوی بۆکراوە، کە بریتییە لە 40 رۆژ ئاگربەست لەگەڵ ئازادکردنی هەزاران گیراوی فەلەستینی، لە بەرامبەردا بارمتەکان ئازاد بکات". 
 
کامیرۆن هیوای خواست حەماس بەم پێشنیازە رازی بێت و گوتی، "دەبێ گوشار و چاوی هەموو جیهان لەسەر ئەوان بێت تاوەکو بەو پێشنیازە رازی بێت". 
 
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، گرووپەکەیان بەنیازە شەوی دووشەممە، وەڵامی ئەو پێشنیازە نوێیە بداتەوە. 
 
سامیح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر، لەبارەی پێشنیازە نوێکەوە رایگەیاند، گەشبینە بەزووترین کات بگەنە ئاگربەستێکی نوێ بۆ ئەو جەنگەی نزیکەی حەوت مانگە بەردەوامە. گوتیشی، "چاوەڕێی وەڵامی حەماس دەکەین". 
 
لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەنتۆنی بلینکن، کە ئێستا لە سعودیەیە، دەڵێت، "ئەوە پێشنیازێکی زۆر بەخشندەی ئیسرائیلیەکانە کە لەبەردەم حەماسە. ئێستاش تاکە شت کە لەنێوان خەڵکی غەززە و ئاگربەستە، حەماسە". 
 
لە هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی پار بۆ سەر ئیسرائیل، حەماس لانیکەم 250 کەسی لە غەززە وەکو بارمتەگرت. بەگوێرەی ئیسرائیلییەکان، نزیکەی 130 بارمتە هێشتا لە غەززە ماون. ئەمەش لەکاتێکدایە لەنۆڤێمبەری رابردوو، لە ئاکامی ئاگربەستێکی یەک هەفتەیی، 105 بارمتە ئازاد کران. 34 کەسیشیان لەکەرتەکە کوژراون. 
 
لە دوای ئەو  هێرشانەی حەماس، ئیسرائیل لەهەمان رۆژەوە لە ئاسمان و زەوییەوە هێرشی کردووەتە سەر کەرتی غەززە و بەگوێرەی بەرپرسانی تەندروستیی غەززە، تائێستا زیاتر لە 34 هەزار فەلەستینی کوژراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا