وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان بۆ رووداو: کۆچبەریی نایاسایی لەسەر سنوورمان بەڕێژەی 80٪ کەمیکردووە

29-04-2023
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
کۆڕبەندی ئابووریی دیلفی لە یۆنان کۆتایی بە کارەکانی هێنا
کۆڕبەندی ئابووریی دیلفی لە یۆنان کۆتایی بە کارەکانی هێنا
نیشانەکردن یۆنان دێلفی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لە کۆڕبەندی دێلفی باسی لەوە کرد سیاسەتی رێگریکردن لە کۆچبەری نایاسایی کاریگەری زۆری هەبووە و شەپۆلی کۆچی نایاسایی لەسەر سنوورەکانیان بەڕێژەی 80٪ کەمیکردووە.
 
سەرۆکی حکومەتی نەمسا و بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان گفتوگۆیان لەبارەی سیاسەتی کۆچبەریی یەکێتیی ئەوروپا کرد.
 
نەمسا بەدەست زۆریی کۆچبەرانەوە دەناڵێنێت و ستراتیژییەتی حکومەتی ئەو وڵاتەش؛ رێگریکردنە لە بەردەوامبوونی هەڵکشانی ژمارەی پەناخوازان.
 
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان کە گەلێکجار رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگیرێت لەوەی تووندن بەرامبەر پەناخوازان و دەیانەوێت لە وڵاتی ئەوانەوە دەرچن و بچنە ناوەڕاست و باکووری ئەوروپا. لە رووداوەوە باسی دژایەتیی خۆی بۆ تۆڕی بەقاچاخبردن دەکات و خۆی بە هاوسۆزی پەناخوازان نیشاندەدات.
 
پاناگیۆتیس میتاراکی، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان گوتی "دەمەوێت پەیامێکی روون بنێرم، یۆنان لە دژی کۆچبەران نییە. ئێمە رێگەی یاساییمان بۆ کۆچبەران هەیە کە بێن لە یۆنان بژین و کاربکەن. ئێمە پاڵپشتی لە ڤیزای مرۆیی و رێڕەوی مرۆیی دەکەین بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی، بەڵام ئێمە دژی تۆڕی قاچاخچییەکانین".
 
جەختیشی کردەوە لەوەی وەکو حکومەتی یۆنان "پاڵپشتی لەو کەسانە ناکەین کە بە سوودوەرگرتن لە ئازاری خەڵک، پارە قازانج دەکەن و خەڵک بە نایاسایی دەگوازنەوە یەکێتیی ئەوروپا و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە. بۆیە ئێمە سیاسەتی رێگریکردنمان داڕشتووە، لێشاوی کۆچبەرانی سەر سنوورەکانمان بەراورد بە ساڵی 2019 بەڕێژەی 80٪ کەمیکردووە".
 
پانێڵی دووەمی کۆڕبەندی ئابووریی دیلفی یۆنان لەبارەی پرسی کۆچبەران بوو، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەکان. رووسۆپۆلۆس ئەندامی کۆمیتەی کۆچبەر و پەنابەران لە ئەنجوومەنی ئەوروپی، دەڵێ لە تیۆریدا هەموو وڵاتانی ئەوروپی وەکو خەمخۆری کۆچبەران خۆیان دەناسێنن، بەڵام لە پراکتیکیدا، وانییە.
 
تێودۆرۆس رۆسۆپۆلۆس، ئەندامی کۆمیتەی کۆچبەر و پەنابەران لە ئەنجوومەنی ئەوروپی بەمشێوەیە باسی کێشەکە دەکات "کێشەکە ئەو کاتە دەستپێدەکات، کە ئێمە قۆناخی قسەکردن تێدەپەڕێنین و دەست بە رووبەڕووبوونەوەی دەکەین بۆ ئەوەی چارەسەری کرداریی بدۆزینەوە، چونکە لەو کاتەدا دەبینی هەندێ وڵاتی نێوەڕاستی ئەوروپا یان باکووری ئەوروپا، کە بە قسە زۆر هاوسۆزی ئەو خەڵکە لێقەوماوانەن و بەرگرییان لێدەکەن، هەمان ئەو وڵاتانەن کە داوایان لێدەکەیت شتێک بکەن، ئامادەنین خەڵک ببەنە وڵاتەکانیان".
 
کۆڕبەندی ئابووریی دێلفی کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەت و هەڵوێستیش بەرامبەر کۆچبەران لە یۆنان و یەکێتیی ئەوروپا، هێشتا مشتومڕی لەسەرە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.