prev
next
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی ئەمریکا دەیەوێت پلانی داخستنی ئاژانسی ئەمریکا بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی (USAID) بکاتە فەرمی و بەنیازە بەشێک لە کار و پڕۆژەکانی بداتە وەزارەتی دەرەوە.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی یو ئێس ئەید بە کۆنگرێسی ئەمریکایان راگەیاندووە، دەیانەوێت دەست بە پلانی "رێکخستنەوە"ی کاروبارەکان بکەن.
روبیۆ لە روونکردنەوەی ئەو چەمکەدا گوتی: "بەشێک لە کار و چالاکییەکانی ئەو ئاژانسە لە 01-07-2025ـەوە دەدرێنە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا."
روبیۆ رەخنەی لە کاری ئاژانسەکە گرت و گوتی، لە ئەرکی سەرەکیی خۆی لایدابوو و پارەیەکی زۆری خەرج دەکرد.
دۆناڵد ترەمپ لە 20-01-2025 بووەوە سەرۆکی ئەمریکا و بۆ 90 رۆژ هاوکاریی دەرەکی راگرت. دواتر، پارەدارکردنی چەندین پڕۆژەی ئەو ئاژانسەی وەستاند.
ئاژانسی یو ئێس ئەید لە ساڵی 1961 دامەزرا. پێش سڕکردنی چالاکییەکانی، USAID بودجەی ساڵانەکەی 43 ملیار دۆلار بوو و 40٪ـی هاوکارییە مرۆییەکانی جیهانی دابین دەکرد. لەو کاتەوەی ترەمپ ئەو بڕیارەی داوە، زۆربەی کارمەندەکانی دەرکراون یانیش خۆیان کارەکانیان جێهێشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ