جیهان

تیمە فریاگوزارییەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەوانەی لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە. وێنە: AFP
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی میانمار رایدەگەیێنن، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێ هەینی، 694 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 670ـی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی شەممە، 29ـی ئاداری 2025، حکومەتی سەربازیی میانمار (جەنتا) دوایین ئاماری بوومەلەرزەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرباری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون،68 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
بەرپرسانی میانمار رایدەگەیێنن، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی تێكچوونی تۆڕەکانی کارەبا و هێڵەکانی پەیوەندیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. هەروەها زیانێکی زۆری مادی بە ژێرخانی وڵاتەکە کەوتووە و تیمەکان هێشتا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانە مادییەکانن.
گوڕی بوومەلەرزەکان 7.7 و 6.4 پلەی رێخەتەر بوون؛ بەگوێرەی دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا، چەقی بوومەلەرزەکان بە دووری 16 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری زاگاینگ، لەنێوەڕاستی میانمار بووە.
دوای بوومەرلەزەکە، سوپای وڵاتەکە، لە شەش ناوچە باری لەناکاوی راگەیاند و داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات. هەروەها
وڵاتانی تایلاند، هیندستان، چین و بەنگلادیشیش کەوتنە ژێر کاریگەری بوومەلەرزەکە.
میانمار وڵاتێکی ئاسیایە و هاوسنووری تایلاند، بەنگلادیش، چین و بووتانە؛ دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا.
میانمار یەکێکە لەو وڵاتانەی بوومەلەزەی زۆری تێدا روودەدەن. هەرچەندە لەسەر هێڵی بوومەلەرزە نییە، بەڵام تەنیا لەنێوان ساڵانی 1930 تاوەکو 1956، 6 بوومەرلەرزە بەگوڕی 7 پلە یان زیاتر وڵاتەکەیان هەژاندووە.
دوایینیان لە ساڵی 2016 بوو کە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.8 پلەی رێختەر ناوچەیەکی گەشتیاری لە پایتەختی وڵاتەکە هەژاند و سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ