کینیا پەرە بە دروستکردنی پاسی کارەبایی دەدات

29-01-2022
دڵزار زوبێر
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە شەقامێکی شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا شتێکی نوێ بەدیدەکرێت، پاسێکی کارەبایی و دۆستی ژینگەیە. بۆ سەرنشینەکانی ناویشی، جگە لە سوودە ژینگەییەکەی ئەزموونێکی خۆشترە لە پاسی دیکە کە بە سووتەمەنی کاردەکات. وەکو خۆیان دەڵێن گەشتکردن بەم پاسە ئارامبەخشە.
 
ئێلیزابێز ماوی، سەرنشین دەڵێت "زۆر بێدەنگە، هیچ دەنگەدەنگی نییە. دواتر، هیچ دووکەڵ ناکات و کاتێک سەردەکەویت زۆر جێگیرە و هیچ نالەرزێت کە هەموو ئەمانەمان لە پاسی دیکەی هێڵی گواستنەوەی گشتی بەدینەدەکرد. ئەمە پاسێکی جوانە. پاسی کارەبایی شتێکی باشە." 
 
ئەم پاسە رەهەندە ئابوورییەکەشی سوودی بۆ شۆفێر و سەرنشینەکان هەیە. شۆفێرەکە پارەی کەمتر بە بارگاویکردنەوەکە دەدات و پارەی کەمتریش لە سەرنشینەکان وەردەگرێت. وەکو خۆی دەڵێت؛ پێشتر 9 دۆلاری بە سووتەمەنی داوە، بەڵام ئێستا تەنیا دۆلار و نیوێک بە بارگاویکردنەوەی پاسەکە دەدات. 
 
بێنیامێت ماینا، شۆفێری پاس دەڵێت "وەکو شۆفێرێک، مێشکم ئارامە چونکە هیچ لەرەلەر و دەنگەدەنگ دروستناکات وەکو ئەوەی لە بزووێنەری سووتەمەنیدا هەیە، بە تایبەتیش پاسێکی گەورەی وەکو ئەمە. بەڵام ئەم پاسە زۆر بێدەنگە."
 
زانایانی بواری ژینگەش بەم هەوڵە دڵخۆشن و هیوادارن ئەمە ببێتە دەستپێکێک بۆ کینیا بۆ کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکان لە بەرگەهەوای زەویدا. 
 
ڤیکتۆر بۆیا، ژینگەناس دەڵێت "لە سەردەمی پیشاسازییەوە، بڕێکی زۆری گازی زیانبەخش دەردراوەتە نێو بەرگەهەواوە. ئەمە [پاسی کارەبایی] پێشکەوتنێکی گەورەیە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بڕێکی بەرچاو لە ئاستی دەردانی گازە زیانبەخشەکان." 
 
کۆمپانیای دروستکاری پاسەکەش کە سوێدی - کینییە، دەڵێت ئامانجیان ئەوەیە ماوەی بەزیندوویی هێشتنەوەی پاتری پاسەکە 8 تا 10 ساڵ بهێڵینەوە. ئەوان پاترییەکە بەشێوەیەک پەرەپێدەدەن کە بە یەک جار بارگاویکردن پاسەکە بتوانێت 120 کیلۆمەتر بڕوات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.