لە کۆڵۆمبیا خانووێکی سەراوژێر سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت

29-01-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
چەند گەشتیارێک لە بەردەم خانووە سەراوژێرەکە
چەند گەشتیارێک لە بەردەم خانووە سەراوژێرەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خانووێکی سەراوژێر لە شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە.
 
خانووەکە هەموو شتێکی تێدایە، لە کەلوپەلی نێوماڵەوە بگرە تاوەکو دەگاتە ئۆتۆمبێل، هەمووشیان سەراوژێرن. کاتێک دەچیتە ژوورەوە، دونیات لێ سەراوژێر دەبێت، بنمیچەکە لە ژێر پێت و زەویەکەشی لەسەر سەرت دەبێت. 
 
رۆژانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ گرتنی وێنەی سەیر و سەمەرە، سەردانی دەکەن. ماریا هۆ، گەشتیارێکە و دەڵێت، "شتێکی زۆر جوانە و سەرنجڕاکێشە، ئەمە شوێنێکی خۆشە ئەگەر لەگەڵ منداڵ یان هاوڕێ و خێزانەکەت سەردانی بکەیت. پێموایە بۆ هەموو کەسێکە."
 
خانووە سەیرەکە لە لایەن فریتز شاڵەوە دروستکراوە کە کەسێکی بەرەچەڵەک نەمساوییە و ماوەی 22 ساڵە لە کۆڵۆمبیا دەژیت.
 
فریتز شاڵ، خاوەنی خانووەکە دەڵێت، "هەموو شتێک ئاڵۆز بوو. خەڵک بڕوای بەم شتە نەدەکرد. بۆ نموونە کاتێک بەدوای بانیۆیێکدا دەگەڕام بۆ ئەوەی بە بنمیچەکەوە هەڵیبواسم، بڕوایان نەدەکرد و بە منیان دەگوت، 'چیت پێ دەکرێت بیکە'."
 
دوو ساڵی خایەندووە تاوەکو تەواوی کردووە و لە 8ی ئەم مانگەوە دەرگای بەڕووی گەشتیاراندا کردووەتەوە و سەتان کەس سەردانیان کردووە. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.