نامۆ عەبدوڵڵا لە واشنتنەوە؛ ئیسرائیل و فەلەستین لە پلانەکەی ترەمپ چییان دەستدەکەوێت؟

29-01-2020
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی. وێنە: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی. وێنە: AFP
نیشانەکردن رێککەوتنی سەدە
A+ A-

رووداو - واشنتن

ساتێکی مێژوویی، ئامادەبووان بە مۆبایلەکانیان تۆماریاندەکرد، کاتێک سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هاتنە نێو ژووری رۆژهەڵاتی کۆشکی سپی بۆ ڕاگەیاندنی پرۆژەیەک کە دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان دروستدەکات.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی "هەموو ئیدارەکانی پێشوو لە سەرۆک لێندن جۆنسنەوە هەوڵیانداوە و بە خراپی شکستیان هێناوە، بەڵام من هەڵنەبژێردراوم تاوەکو شتی بچووک بکەم یاخود شەرم لە گرفتی گەورە بکەم".
 
ترەمپ گوتیشی، پرۆژەکەی واتە داهاتوویەکی باشتر و ئازاد بۆ خەڵکی فەلەستین لەکاتێکدا زۆریان ئێستا لەژێر داگیرکاریی ئیسرائیلدا دەژین.
 
سەرۆکی ئەمریکا ئەمریکا باسی لەوە کرد، دەبێت واز لە روانگە شکستخواردووەکانی رابردوو بهێنن و دەشڵێ "ئەم نەخشەیە خاکی دەوڵەتی فەلەستین دوو هێندە گەورە دەکات و پایتەختێک بۆ فەلەستین لە رۆژهەڵاتی قودس دابیندەکات کە ئەمریکا بە شانازییەوە باڵیۆزخانەی خۆی لەوێ دەکاتەوە".
 
پرۆژەکە ناونراوە "رێککەوتنی سەدە" و ئەندازیارە سەرەکییەکەی زاواکەی ترەمپە کە کەسێکی جوولەکەیە بەناوی جارید کوشنەر و راوێژکاری کۆشکی سپییە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 
 
ئیسرائیلییەکان پرۆژەکەیان قبووڵە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە سەرۆکی ئەمریکای گوت "رەزامەندیم دەربڕیوە لەسەر بنەمای پلانە ئاشتییەکەت دانووستانی ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەکاندا بکەم. پلانێکی مەزنە بۆ ئیسرائیل، پلانێکی مەزنە بۆ ئاشتی."
 
لە دەرەوەی کۆشکی سپی، لایەنگرانی فەلەستین خۆپێشاندانیان دەکرد کە تاڕادەیەک نوێنەرایەتیی بۆچوونی فەلەستینییەکان دەکات کە رێککەوتنەکەیان رەتکردووەتەوە. خۆپیشاندەران دەڵێن، ئەم پلانە خزمەتی ئاشتی ناکات، بەڵکو خزمەتی هەوڵەکانی نەتەنیاهوو دەکات تاوەکو بۆ خولێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکوەزیران.
 
ئارێڵ گۆڵد، چالاکوانی سیاسی لەبارەی رێککەوتنی ئاشتی، ناسراو بە رێککەوتنی سەدە، دەڵێ "ساختەکارییەکە کە وشەی ئاشتیی تێدایە. هیچ پەیوەندییەکی بە ئاشتییەوە نییە، هیچ پەیوەندی بە دیپلۆماسییەوە نییە، قێزەونە کە دەبینیت هیچ فەلەستینییەک لێرە نین و بەشدارییان پێنەکراوە لە پلانەکەدا، بەڵام هەر بەسەریاندا دەسەپێنرێت".
 
ئەم خۆپێشاندانە بچووک بوو لە واشنتن، فەلەستینییەکان دەکرێت خۆپیشاندانی گەورەتریش بکەن، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت خۆپێشاندان ژیانیان باشتر بکات. ئیدارەی ترەمپ دەڵێت، ئەم رێککەوتنە رەنگە ناچاریان بکات سازش لەسەر بەشێک لە خاکەکەیان بکەن کە ئێستاش لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە، بەڵام ئەو دەوڵەتە بچووکەی کە دەیانبێت دەوڵەتێکی گەشەسەندوو و ئازاد دەبێت کە دەتوانن تیایدا بحەسێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.