وەزیرانی بەرگریی تورکیا و سووریا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە

28-12-2022
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیرانى بەرگریى تورکیا و سووریا بە ئامادەبوونى هاوتا رووسییەکەیان لە مۆسکۆى پایتەختى رووسیا کۆبوونەوە. لە دوای شەڕی ناوخۆی سووریا لە 2011ـەوە، ئەوە یەکەمجارە وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە دراوسێیە کۆدەبنەوە.
 
وەزارەتى بەرگریی رووسیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە 28ـى کانوونى یەکەمى 2022، لە مۆسکۆى پایتەختى ئەو وڵاتە خوڵوسی ئاکار، وەزیرى بەرگریى تورکیا و عەلى مەحموود عەباس، وەزیرى بەرگریى سووریا بە ئامادەبوونى شویگۆ سێرگى، وەزیرى بەرگریى رووسیا لە مۆسکۆى پایتەختی رووسیا کۆبوونەتەوە.
 
بەگوێرەى راگەێيندراوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا قەیرانى سووریا و هێنانەدیى سەقامگیری لە ناوچەکە و کێشەى پەنابەران تاوتوێکراون، ئەوە جگە لە هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ بنبڕکردنى ئەو گرووپانەى سووریا کە لە راگەیێندراوەکە بە "تووندئاژۆ" ناویان هاتووە.
 
ئەو کۆبوونەوەیە دواى چەند رۆژێک دێت لە سەردانى وەزیرى بەرگریى تورکیا بە یاوەریى هاکان فیدان، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى تورکیا بۆ رووسیا.
 
ئەوە یەکەمجارە لەدواى ساڵى 2011، وەزیرانى بەرگرى سووریا و تورکیا کۆببنەوە، بەهۆى قەیرانى سووریا، ناکۆکى کەوتە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق و پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان گەیشتە ئاستێکى ئاڵۆز.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا