بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 60 هەزار کەس لە بەڕازیل ماڵەکانیان جێهێشتووە

28-12-2021
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
لە 100 شاری بەڕازیل باری نائاسایی رادەگەیێندرێت. وێنە: AP
لە 100 شاری بەڕازیل باری نائاسایی رادەگەیێندرێت. وێنە: AP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە شاری ئێتاپێتینگای ویلایەتی بەهیای بەڕازیل، بەشی زۆری شارەکە ژێرئاوکەوتووە و ژمارەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا، بەرپرسانی شارەکەش دەڵێن، رووبەری "گەورەترین کارەساتی سرووشتی" بوونەتەوە.
 
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، دەردەکەوێت شاری ئێتاپێتینگای لە بەڕازیل بەشی زۆری بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ژێرئاوکەوتووە، بەو هۆیەوە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاد لە 62 هەزار کەسیش ماڵەکانیان جێهێشتووە. ئەوەش بە "گەورەترین کارەسات" دادەنرێت کە لە چەند دەیەی رابردووەدا رووبەڕووی شارەکە بووبێتەوە.
 
ئەلێکس پێرێیرا، دانیشتووی ئیتامبێیە و دەڵێت، "خەڵکی هەمووی نووستبوون، کاتێک زانیمان ئاو هاتووەتە نێو خانووەوە، هەر ئەوەندە کاتمان هەبوو لە ماڵەکانمان بچینە دەرەوە." 
 
لەو ناوچەیەی ویلایەتی بەهیا بەهۆی لافاوەوە دوو بەنداو تەقین، لە ئەنجامدا سەتان ماڵ ژێر ئاو کەوتن، رێگەکان هەمووی تێکچوون، خەڵک لە شەقامەکاندا بە بەلەم هاتووچۆ دەکەن و یارمەتیی ئەوانەش دەدرێت کە لە ماڵەکانیاندا گیریانخواردووە.
 
تیۆلا ئالمێدا، دانیشتوویەکی دیکەی ئیتامبێ گوتی، "ئاوەکە زۆر بەرزبوو، لە هەندێک ماڵ تا بەرزی دوو مەتر ئاو چووەتە ژوورەوە."
 
بەگوێرەی ئاژانسی پاراستنی سڤیل لە ویلایەتی بەهیا، ئەو بارانبارین و لافاوەی دوو مانگە ویلایەتەکەی گرتووەتەوە زیانی گەورەی هەبووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دوو مانگی رابردوودا بەهۆی لافاوەوە ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن بۆ زیاتر لە 62 هەزار کەس بەرزبووەتەوە، 358 کەسیش برینداربوون، بەشێوەیەکی گشتیش لە 116 شاری بەڕازیل لافاو دروستبووە و لانیکەم 100 شار باری نائاساییان راگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.